سەرۆکی زانکۆ: وادەکەین دەرچووانمان شانازی بکەن کە دەرچووی زانکۆکەی ئێمەبوون
ئەمرۆ چوارشهممه 6ی تهمموزی 2022 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشوازیکرد لە شلێر غەفور ژاژڵەیی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی حکومەت و پەرلەمان لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی ی.ن.ک.
لەدیدارێکدا کە ژمارەیەک لەنوێنەری فەرمانگەو دەزگا جیاوازەکانی دیکەی سلێمانی ئامادەیبوون، وێرای پیرۆزبایی و پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆکی زانکۆ، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی رایگەیاند، ئێمە وەکو ی.ن.ک هەرگیز ئامانجمان دەستوەردان و فشاری نایاسایی نیە بۆسەر فەرمانگە حکومیەکان و بەتایبەتی زانکۆکان، بەڵکو مەبەستمانە پشتیوانتان بین و ئەوەی پێمان دەکرێت هۆکاری پێشکەوتن و سەرخستنی زانکۆبین.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی ی.ن.ک وتیشی، بەرنامەی ی.ن.ک بۆلەمەودوا ووردتر کارکردنە بۆ دانانی کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو، بەجۆرێک تەنها حزبی بوون پێوەرنابێت، بەڵکو تواناو لێهاتوویی و پسپۆڕی پێوەری سەرەکی دەبن لەدانانی کەسەکان لە پۆستە حکومیەکاندا.
لەبەرامبەریشدا پ.ی.د.هوشیارعبدالله عزیز، سوپاسی سەردان و پیرۆزبایی و پشتیوانیەکەیانی کردو رایگەیاند، مەبەستمانە وەکو یەک تیم لەم زانکۆیە کارێک بکەین، کەدەرچوانمان شانازی بکەن کە خوێندکاری ئێمەبوون و وابکەین کە زانکۆمان و بازاری کار لەیەکەوە نزیکتربکەین و خۆمان لەگەڵ پێشکەوتنەکاندا بگونجێنین.