Back

ئاگاداری گواستنەوەی راژە لە سەنتەری زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانیەوە

سەنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی،ئاگاداری فەرمانبەران و مامۆستایان دەكات كە خوازیارن راژەكانیان بگوازنەوە لە فەرمانگەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ سەر میلاكی سەنتەری زمانی ئینگلیزی لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی. ئارەزوومەندان دەتوانن لە دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریەوە بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرم سەردانی سەنتەری ناوبراو بكەن،لە بەرواری 24/1/2016ەوە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ تا بەرواری ٢/٢/٢٠١٦ فۆرم دابەش دەكرێت.

پێویستە خوازیار بەرایەكانی وەك ( بڕوانامە – پوختەی ڕاژە – لاری نەبونی فەرمانگەكەی)لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و دوا كاتیش بۆ گەرانەوەی فۆرمەكە بەرواری ٤/٢/٢٠١٦ دەبێت بەمەرجێك :-

دانیشتوی پارێزگای سلێمانی بێت

تا ماوەی(٥)ساڵ لە دوای گواستنەوەی ڕاژەكەی داوای (مۆڵەتی خوێندن یان بێ‌ موچە) نەكات

تا ماوەی(٥) پێنج ساڵ داوای گواستنەوەی ڕاژە نەكات

تەمەنی لە (٣٥)سی و پێنج ساڵ زیاتر نەبێت

خزمەتی لە(٢)دوو ساڵ كەمتر نەبێت و لە پسپۆری خۆیدا كاری كردبێت

دەرچووانى زمانى ئینگلیزى بڕوانامەى بەکالۆریۆسى هەبێت و دەرچووى بەشى وەرگێڕان یان زمانى ئینگلیزى بیت

دەرچووانى کۆمپیوتەر بروانامەى بەکالۆریۆسى هەبێت و دەرچووى بەشى ئەندازیارى کۆمپیوتەر یان زانستى کۆمپیوتەر یان IT بێت.

ناونیشان/زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى

سلێمانی- قرگە-شەقامی ورمێ‌-گەرەكی ماردین٣٢٧/ پشت بەنزینخانەى ولات

تلفون ٠٧٤٨٠١٩٠٠٩١

ئیمەیل elc@spu.edu.iq

This shortcode LP Profile only use on the page Profile