چین و توێژه‌كان پیرۆزبایی له ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌كه‌ن
له درێژه‌ی دیدار‌و سه‌ردانه‌كان و گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزباییه‌كان، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، چه‌ندین نوێنه‌ری ده‌زگاو كه‌سایه‌تی ناسراو سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6ی ته‌مموزی 2022 پ.ی.د.هوشیار عبدالله عزیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به یاوه‌ری یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و دارایی، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و نوێنه‌ری ده‌زگا فه‌رمییه‌كان و كه‌سایه‌تی زانستی كرد كه بۆ گه‌یاندنی پیرۆزبایی و پشتیوانی خۆیان، هه‌ریه‌كه‌و چه‌پكه‌گوڵی پیرۆزباییان پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكی نوێی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان له‌م ئه‌ركه گه‌وره‌یه بۆ خواست.
سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له سه‌رجه‌م دیداره‌كاندا سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی دوپاتیكرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن تا بتوانن به‌باشترین و مۆدێرنترین شێوازی زانستی خوێندكارانی زانكۆ پێبگه‌یه‌نن كه‌ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ خزمه‌ت به كوردستان و نه‌وه‌كانی دواڕۆژی ئه‌م گه‌له ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانی ده‌زگا فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌نگی مه‌حه‌كن بۆ گه‌یشتن به ئامانج و سوود وه‌رگرتن له‌یه‌كدی.
میوانه‌كان:
*هاوژین عوسمان لێپرسراوی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی
*د.ئومێد رفیق سه‌رۆكی زانكۆی جیهان
*د. ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی پێشووی زانكۆی سلێمانی
*د.باریف زاهیر لێپرسراوی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی سلێمانی
*د.ڕێبین ابوبكر لێپرسراوی نوسینگه‌ی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.