سەرۆکی زانکۆ: هاوئاهەنگی نێوان دامەزراوە زانستییەکان، پرۆسەی خوێندن زیاتر بەرەوپێش دەبات
بەمەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی خۆیان، شاندێکی سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە سەردانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیان کرد.
نیوەڕۆی سێشەممە 5ی تهمموزی 2022 پ.ی.د.هوشیار عباللە عزیز بەئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو کارگێڕی و دارایی پێشوازیکرد لە شاندێکی سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بەسەرپەرشتی د.مهاباد کامل عبدالله سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆک و ژمارەیەک لەسەرۆک بەشە زانستییەکان.
لەدیدارێکدا شاندی میوان پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی سەرۆکی نوێی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیکردو هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست، هەروەها ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ ئەنجامدانی هەرکارێکی هاوبەش کە خزمەت بە پرۆسەی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ئەکادیمی بکات.
پ.ی.د.هوشیار عبداللە عزیز وێڕای بەخێرهاتنیان بەگەرمی و خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکە دەربڕی ، دوپاتیکردەوە کە زانکۆ باڵاترین پێگەی زانستییە لەهەر شوێنێکداو کاریگەری نەوعی لە ژیانی خەڵک دروست دەکات ئەگەر بەدڵسۆزی و گرتنەبەری ڕێکارە زانستییەکان کاروبارەکانی بەڕێوەببات، هەربۆیە لەو سۆنگەیەوە شان دەدەینە بەر هەر ئاستەنگ و هەورازو نشێویەک بەئامانجی گەیشتنمان بە خواستە باڵا زانستییەکان تا لەو ڕێگەیەوە خزمەتی بەرچاوو بە هەرێمەکەمان بکەین، لهقسەکانیدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕایگەیاند هاوئاهەنگی نێوان دامەزراوە زانستییەکان، پرۆسەی خوێندن زیاتر بەرەوپێش دەبات و هیوای خواست زانکۆی هەڵەبجەش وەک یەکێک لەزانکۆ تازەکانی هەرێمی کوردستان هەنگاوی باش ببڕێت بەئاراستەی خزمەتکردنی مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران چونکە هەڵەبجە لەڕابردوودا سومبولی داهێنان و پێکەوەژیان و پێگەیاندنی کەڵەپیاوانی زانستی و ئاینی و کۆمەڵایەتی بووەو خاوەنی یەکێک لەگەورەترین ئەو تاوانەیە کە ڕژێمی پێشوو دەرهەق بە خەڵکی کوردستان ئەنجامیداو قوربانییەکانی شاهیدی مەزڵومیەتی خەڵکی ئەو شارە زیندووە دەردەخات، خوازیاربوو هەردوولا هەرچیەکیان پێبکرێت لەخزمەتکردنی خەڵکی دەڤەری هەڵەبجەو هەورامان درێغی نەکەن هەروەک زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەڕابردوودا کۆلێجێک و پەیمانگایەکی تەکنیکی و سهنتهرێكی توێژینهوهی کردوەتەوەو چەندین پۆل لەخوێندکارانی پێشکەش بە دەڤەرەکە کردووە .