Back

تەكنیكێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی شێواندنی پێڵوی چاوی قوربانیانی رووداوەكان دەدۆزرێتەوە

مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی تەكنیكێكی نوێی دۆزییەوە بۆ چارەسەركردنی تێكچوونی پێڵوی چاوی قوربانیانی كردەوە تیرۆیستییەكان و رووداوە نەخوازراوەكان، بەجۆرێك نەشتەرگەرییەکە كاتێكی كەمتری دەوێت و شێوەیەكی جوانتر بە روخساری كەسەكە دەبەخشێت.

دكتۆر دانا عەبدولمەجید عەبدولكەریم تایبەتمەند لە نەشتەرگەری جوانكاری و مامۆستا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە توێژینەوەیەكدا بەناوی (Trans-nasal versus Miniplate and Screws post-traumatic Medial Canthopexy, a Comparative Study ) كە لە گۆڤاری (Merit Research Journal of Medicine and Medical Sciences ) بڵاوكراوەتەوە، تەكنیكی نوێی چارەسەركردنی تێكچوونی پێڵوی چاوی قوربانیانی كردەوە تیرۆیستییەكان و رووداوە نەخوازراوەكانی دۆزییەوە.

(دكتۆر دانا عەبدولمەجید عەبدولكەریم) تایبەتمەند لە نەشتەرگەری جوانكاری و مامۆستا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وتی: نەشتەرگەرییە جوانكارییەكانی پێشوو تێكچوونی پێڵوی چاویان بەشێوەیەكی زۆر ئاڵۆز چاك دەكردەوە كە كاریگەری دەروونی لەسەر قوربانییەكە دەبوو، هەروەها ئەگەری دووبارەكردنەوەی نەشتەرگەرییەكەش لەئارادا بوو، بەڵام بەم رێگەچارە نوێیە كە بە پلێتی مایكرۆیی (Mini plate and screws) ناسراوە، روخسارێكی جوانتر بۆ كەسە دەستەبەر دەكات لە رێی گۆڕینی ژێ كانزایەكە و جێگیركردنی ژێی ناوەڕاستی پێڵوی چاو بە ئێسكی لوتەوە كە كەمترین زیان بە نەخۆشەكە دەگەیەنێت.

ئەو مامۆستایەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی تەئكیدی كردەوە ئەم تەكنیكە نوێیە دەرەنجامی لایەنە باشەكانی زۆرە و ماوەی نەشتەرگەرییەكەش لە 95 خولەكەوە بۆ 45 خولەك كەمدەكاتەوە،لەگەڵ ئەوەشدا لایەنە سلبییەكانی وەكو بێ هۆشی و كێشەی ئاوی ناو چاو و كرداری هاتنەخوارەوە ئاو بە چاو و هەڵئاوسانی شوێنی نەشتەرگەرییەكە زۆر كەمە

. دكتۆر دانا عەبدولمەجید عەبدولكەریم مامۆستا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی خاوەنی بڕوانامەی بۆردی عیراقى و ئەوروپی و جیهانی و هۆڵەندییە لە نەشتەرگەری جوانكاریدا.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile