سه‌رۆكی زانكۆ: دەبێت زانكۆكان له‌رێگه‌ی توێژینه‌وه‌وە كار بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن
پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ 2022/7/4, سه‌ركه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كاكه‌ڕه‌ش سدیق ئه‌ندامی سه‌ركرایه‌تی ی.ن.ك و ژمارەیەک لە ئه‌ندامان و راوێژکارانی مه‌كته‌بی رێكخست، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و ده‌ربڕینی پشتیوانی سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد‌و له‌لایه‌ن پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و داراییەوە، پێشوازییان لێكرا.
لەدیداره‌كه‌دا لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستن وێڕای پیرۆزبایی له‌سه‌رۆكی زانكۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی زانكۆیه‌كی ئاسته‌به‌رزو چالاكه له‌ناوچه‌كه‌دا، پشتیوانتان ده‌بین و چاوه‌ڕێی كاری باشتان لێده‌كه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا جێ ده‌ستان دیاربووه‌و كاری زۆرباشتان ئه‌نجامداوه.
له‌به‌رامبه‌ردا سەرۆکی زانکۆ سوپاسی هه‌ڵوێست و پشتیوانییه‌كانی وه‌فدی میوانی كرد‌و وتی: ئێمە پێویستمان به‌پلان و به‌رنامه‌ی درێژخایه‌ن هه‌یه بۆ ریفۆرم و چاكسازی له‌خوێندنی باڵادا، بۆیه پێویسته زانكۆ‌و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان له‌خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌دابن و له‌رێگه‌ی توێژینه‌وه‌كانیانه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفت و قه‌یرانانه بكه‌ن كه رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه له‌پلاندایه له‌رێگه‌ی راوێژ‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێنماییه‌كانه‌وه، كه‌سانی پسپۆڕ‌و لێهاتوو بهێننه‌وه پێشه‌وه له‌كۆلێج و په‌یمانگاكان، تاكو زیاتر خزمه‌تی زانكۆبكه‌ن و زانكۆكه‌مان زیاتر به‌ره‌وپێشببه‌ین.
سه‌رۆكی زانكۆ وتیشی، له‌به‌رنامه‌ماندایه وه‌ك یه‌ك تیم، كاری پێكه‌وه‌یی بكه‌ین و هاوكارو هه‌ماهه‌نگی هه‌موو ناوه‌ندو لایه‌نێكبین بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر به‌چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه.