Back

توێژینەوەی مامۆستایەکی زانکۆمان لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی ئاستبەرزدا بڵاوکرایەوە

م. چنار حسین عزیز مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری گەیاندنی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی توێژینەوەیەکی لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی ئاستبەرزدا بڵاوکردەوە

لەم توێژینەوەیەدا نانۆ کۆباڵت فیرایت لەجێندانراو دیسپرۆسێوم (CoFe2 ,Dy,O4) بەشێوازی سوتانی خۆی گیراوە-جێڵ بەرهەمھێنراوە, کە تەکنیکێکی نوێی هاڕین (هاڕینی ئەڵتراسۆنیکی تەڕ)، لەپاڵ تەکنیکی هاڕینی کۆنەباو (هاڕینی دەستکردی وشک) بۆ باشکردنی پرۆسەی هاڕینی نانۆپاودەرەکە پیاداکراوە, کاریگەرییەکانی خستنەبری توخمی (Dy3) و تەکنیکی هاڕین لەسەر تایبەتمەندێتی پێکهاتەیی و مۆرفۆلۆجی و سپێکترۆسکۆپی و موگناتیسی و کارەبایی شیکراوەتەوە.

شایانی باسە ئەم گۆڤارەتەمەنی ٤٧ ساڵە و مامۆستاکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی چوارەم کەسە لەسەر ئاستی عێراق کە تائێستا توانیبێتی لەم گۆڤارەدا توێژینەوە بڵاوبکاتەوە.

بۆ بینینی تەواوی توێژینەوەکە گرتە لەم لینکە بکە.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile