دەرفەتی پێشکەشکردنی سکۆلەرشیپی زانستی لە ئەڵمانیا بۆ خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکەین بە تایبەت هەردوو ( کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و ئینفۆرماتیک) کە دامەزراوەی (DAAD)ی ئەڵمانی چەند سکۆلەرشیپێکی زانستی لە بواری داهێنانی دیجیتاڵی راگەیاندووە, کە ئامانج لەم پرۆگرامە یارمەتیدانی پرۆژەی گەنجانە لە بواری کۆمەڵگە و داهێنانی دیجیتاڵیدا.
بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی دووشەممە ٤-٧- ٢٠٢٢ کاتژمێر (١٠)ی بەیانی لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆ, (پ. ی.د.ئاودێر محمد احمد ) مامۆستا لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری وۆرکشۆێکی زانستی پێشکەش دەکات، کە تیایدا باس لە چۆنێتی پێشکەشکردن و نوسینی پرۆپۆسەڵ بۆ سکۆلەرشیپی ناوبراو دەکات.
شایەنی باسە ئەم پرۆگرامە بەدوو قۆناغ دەبێت, قۆناغی یەکەم بەشێوەی (Online) دەبێت وە قۆناغی دووەم (On-site) لە وڵاتی ئەڵمانیا بەرێوەدەچێت بۆ ماوەی یەک هەفتە کە سەرجەم تێچووەکانی وەک ( تیکتی فرۆکە، هۆتێل، تێچووی خولەکان ) لە ئەستۆی دامەزراوەی (DAAD) دەبێت.
پێویستە بەشداربووانی پرۆگرامەکە ئەم مەرجانەیان تێدابێت:
-ئاستی زمانی ئینگلیزی زۆرباش بێت (لەکاتی وەرگرتن داوای بەڵگەنامەی توانستی ئینگلیزی دەکرێت).
-تەمەنی پێشکەشکار لەنێوان ٢٠-٣٥ ساڵ بێت.
-بیرۆکەی پرۆژەی داهێنانی دیجیتاڵی هەبێت.
تێبینی: پێویستە بەشداربووانی وۆرکشۆپەکە لاپتۆپی خۆیان پێبێت.