Back

شایستەى دارایى بەشێک لە دەرچووان و کاندیدانى تواناسازى دابەش دەکرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچووان و کاندیدانى تواناسازى دەکات، ئەوانەى خوێندنیان بەسەرکەوتوویى تەواوکردووەو ئەوانەشى بەردەوامن لە خوێندن و ناویان لە لیستى هاوپێچدا هاتووە، سەردانى وەزارەت بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکى پارەى شایستەى دارایى تواناسازى. وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت، دەرچووان و کاندیدانى تواناسازى ئەوانەى ناویان لە لیستى هاوپێچ هاتووە پێویستە لە ڕێکەوتى (2022/7/17) بە دواوە سەردانى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى، بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکى پارەى شایستەى دارایى لیستى ژمارە (١) کە هاوپێچە. ئەم لیستە تایبەتە بە تێچووی خوێندنی (Tuition fees) ئەو کاندیدانەی کە پاکتاوی داراییان ئەنجامداوەو هیچ بڕە پارەیەکیان وەرنەگرتووە، لەگەڵ ئەو کاندیدانەی تاکو ئێستا بەردەوامن لە خوێندن، بە مەرجێك ئەم دۆکیۆمێنتانەى خوارەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن: 1) پشتگیری شوێنی کار کە بەردەوامە لە خزمەت، ئەگەر کاندید (٥) ساڵ خزمەتی کردبو لە شوێنەکەی ئەوا پشتگیری (٥) ساڵ لەگەڵ خۆی بهێنێت. 2) ئەگەر کاندید خۆی ئامادە نەبو بەهەر هۆکارێك، ئەوا وەکیلەکەی پشتگیری خاڵی (١) لەگەڵ خۆی بهێنێت. 3) ئەگەر کاندید لە کەرتی تایبەت بێت، ئەوا دەبێت خۆیی یاخود وەکیلەکەی ئامادەبێت. 4) لەڕێکەوتى (2022/7/17) سەردانى دیوانى وەزارەت/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى بکەن. 5) ناوەکان لە زنجیرەى (١) بە ناوى (ابراهیم محمد عزیز) دەستپێدەکات و لە زنجیرەى (١١٠) بەناوى (نیان حمە صاح عبدالقادر) کۆتایى دێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile