مامۆستایانی زانکۆ توێژینەوەیەكی نێودەوڵەتییان بڵاوكردەوە
لە كارێكی تری ناوازەدا مامۆستایانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكی سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی (د.تەیب احمد حەمە سوور، م.عیماد مەجید نوری، م.لانە محمد امین، م.سەبیحە شریف صالح) توێژینەوەیەكی زانستی گرنگ بڵاو دەكەنەوە لە یەكێك لە گۆڤارە بەناوبانگە نێودەوڵەتییەكانی كلاریڤەیت كە ئیمپاكت فاكتەری (0.25)ە.
ئەم توێژینەوە زانستییە بە ناونیشانی (southeast asian journal of tropical medicine and public health) دەربارەی ئەو جۆرانەی بەكتریایە كە لە رێگای گۆشتی ئاژەڵ و پەلەوەرەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و بەرگرییەكی زۆریان هەیە بۆ ئەو دەرمانانەی كە بۆ چارەسەر بەكاردێن، ئەمەش دەبێتە هۆی گرفتی گەورە بۆ چارەسەركردن.
شایەنی باسە ئەم توێژینەوەیە دەتوانێت خزمەتێكی باش بە كەرتی تەندروستی هەرێمەکەمان بكات بە ناساندنی ئەو كێشانەی لەبواری تەندروستی خۆرامدا هەیە.
بەناوی زانکۆو راگرایەتی كۆلێجی ناوبراوەوە دەستخۆشی ئاراستەی ئەو مامۆستایانە دەكەین و بەڵێن و پشتیوانی خۆمان وەك هەمیشە دووپات دەكەینەوە بۆ سەرجەم خوێندكاران و مامۆستایان و توێژەران، هیوادارین نمونەیان زۆربێت.
دەتوانن لەرێگەی ئەم لینكەوە توێژینەوەكە ببینن:
https://journal.seameotropmednetwork.org/index.php/jtropmed/article/view/281