Back

سه‌رۆكی زانكۆ: هه‌وڵه‌كانمان درێژه‌ پێده‌ده‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی خوێندن و بەنێودەوڵەتیکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن

له‌به‌رده‌وامی سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چین و توێژه‌كان بۆ پیرۆزبایی له‌ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆیان كرد. پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30 ی حوزه‌یرانی 2022 پ.ی.د. هوشیارعبدالله‌ عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشوازیكرد له‌ هه‌ریه‌ك له‌: د.خطاب ئەحمەد مستەفا/ بەڕێوبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون/ لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د.ڕەزا حەسەن حسێن/ سەرۆکی پێشووی زانکۆی سلێمانی شاهۆ عوسمان/ قائیمقامی قەزای شارباژێر بەڕێز عەدنان کاکە ڕەش د.ئاراس معروف رؤوف مامۆستا لە کۆلێجی پزیشکی ددان/ زانکۆی سلێمانی د.فاضل عبدالله كريم مامۆستا لە کۆلێجی پزیشکی ددان/ زانکۆی سلێمانی، هەروەها سه‌رجه‌م میوانه‌كان چه‌پكه‌ گوڵی پیرۆزباییان پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكی زانكۆكردو هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست. له‌به‌رامبه‌ردا پ.ی.د.هوشیار عبدالله‌ عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی زۆر به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی میوانه‌كانیكردو دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی به‌هاتنیان، دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ به‌هاوكاری و ڕاوێژو ڕاگۆڕینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م مامۆستایان و ئه‌كادیمیستان و دڵسۆزانی زانكۆ، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاستی خوێندن لە زانکۆکەمان بەرەو پێش ببەین و ژینگەیەکی تەندروست بۆ خوێندن فەراهەم بکەین و سوود له‌نوێترین پرۆگرامه‌كانی خوێندن وه‌ربگرین كه‌ له‌دنیای زانستی ئه‌مڕۆدا ده‌خوێنرێت و خوێندكارانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ ده‌كرێن، تا وه‌ك زانكۆیه‌كی ته‌كنیكی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌پراكتیكی ده‌رچوانمان له‌دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ هه‌لی كاریان ده‌ست بكه‌وێت و له‌ بازاڕدا ڕۆڵ و كاریگه‌ری خۆیان هه‌بێت. له‌كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووتی، به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر شانه‌و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین له‌ئاست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌دابین.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile