Back

سه‌رۆكی زانكۆ: هه‌ماهه‌نگی زانكۆو دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان،گرنتی هه‌وڵه‌كانمان ده‌كه‌ن به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن

سه‌رۆكی زانكۆ: هه‌ماهه‌نگی زانكۆو دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان،گرنتی هه‌وڵه‌كانمان ده‌كه‌ن به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه‌ ، ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی چین و توێژه‌كان سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆیان كرد. سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30ی حوزه‌یرانی 2022 پ.ی.د. هوشیارعبدالله‌ عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشوازی له‌ جوتیار نوری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی ڕێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی مه‌كته‌بی ڕێكخراوه‌كان كرد كه‌به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێی زانكۆ سه‌ردانیان كردبوو. به‌رپرسی ڕێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان پیرۆزبایی خۆی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌به‌كه‌ی به‌ سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕاگه‌یاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌م ئه‌ركه‌دا بۆ خواست، هه‌روه‌ها هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی خویان بۆ هه‌ركارێك دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ زانكۆ داوایان لێبكات. پ.ی.د. هوشیار عبدالله‌ عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌سه‌ردانه‌كه‌و زۆر سوپاسی هاتنه‌كه‌ی كردن و ڕایگه‌یاند پشتیوانی چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان زیاتر هانمان ده‌دات بۆ كاركردن و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌ت به‌ پرۆسه‌ی خوێندن و خوێندكارانی ئازیز كه‌شایسته‌ی به‌رزترین كوالیتین له‌ڕووی خوێندن و په‌روه‌رده‌وه‌ تا كادرێكی به‌سوودو به‌رهه‌مهێن پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بكه‌ین و هه‌ماهه‌نگی زانكۆو دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان،گرنتی هه‌وڵه‌كانمان ده‌كه‌ن به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن. له‌كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌دا جوتیار نوری چه‌پكه‌ گوڵی پیرۆزبایی پێشكه‌ش به‌ پ.ی.د. هوشیارعبدالله‌ عه‌زیز كرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile