وۆرکشۆپێک بۆ ” کۆکردنەوەی توانا مرۆیی و دیجیتاڵییەکان بۆ پێشخستنی زانکۆ بەرەو کامپهسی ئەلیکترۆنی” سازدرا
لهدرێژهی چالاكییه زانستییهكان و هێنانهكایهی باشترین سیستم بۆ بهڕێوهچوونی كاروباره زانستی و كارگێرییهكان، وۆركشۆپێك بهناونیشانی وۆرکشۆپێک بۆ ” کۆکردنەوەی توانا مرۆیی و دیجیتاڵییەکان بۆ پێشخستنی زانکۆ بەرەو کامپهسی ئەلیکترۆنی” بهڕێوهچوو.
رۆژی چوارشەممە 29ی حوزهیرانی 2022 کات ژمێر 10ی سەرلەبەیانی لەهۆڵی ئەنجومەنی زانکۆ، بەئامادەبوونی پ.د.سۆران ابوبکر/ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، بەڕێوەبەرایەتی تەکنۆلۆجیای زانیاری و ئامار/ هۆبەی فێرکردنی ئەلیکترۆنی هەستا بە سازدانی وۆرکشۆپێك بهناونیشانی ” کۆکردنەوەی توانا مرۆیی و دیجیتاڵییەکان بۆ پێشخستنی زانکۆمان بەرەو کامپهسی ئەلیکترۆنی Towards E-Campus ”
بۆ ئەو مەبەستە شارەزایان و ئەزموونداران لە بواری تەکنۆلۆجیای زانیاری و کۆمپیوتەر لە زانکۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی لە کۆلێج و پەیمانگاکان وە بەتایبەتتر ئەو کۆلێج و پەیمانگایانەی کە بەشی زانستی تەکنۆلۆجیای زانیارییان هەیە بانگهێشتکران بە بەشداربوون لەوۆرکشۆپەکە.
سەرەتا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لە ووتەیەکیدا دەستخۆشی لە بەرێوەبەرایەتی تەکنۆلۆجیای زانیاری و ئاماری زانکۆ کرد بۆ ئەم چالاکییە وە بەخێرهاتنی شارەزایان و نوێنەرانی تەکنۆلۆجیای زانیاری کرد لە هەریەک لە کۆلێج و پەیمانگاکان وە هیوای خواست کە لە ڕێگەی ئەم وۆرکشۆپەوە زانکۆ دەست بکات بە کردنەوەی دەرگایەکی ئەلیکترۆنی و لەو ڕێگەیەوە گشت خزمەتگوزارییەکانی زانکۆ بگاتە مامۆستایان و خوێندکاران.
پاشان م.جمال کاک برا / بەڕێوەبەری تەکنۆلۆجیای زانیاری و ئامار، وێڕای دەستخۆشی لە بەرپرسی هۆبەی فێرکردنی ئەلکترۆنی م.تارا حسین / بۆ جولاندنی ئەم بیرۆکەیە ، بە چەند سلایدێك دۆخی ئێستای زانکۆی خستە بەردەم بەشداربووانی وۆرکشۆپهكه لە ڕووی خزمەتگوزارییەکانی فێرکردنی ئەلیکترۆنی مامۆستایان و خوێندکاران کە لە ساڵی 2015ەوە زانکۆ بە چ شێوازێك دەستی پێکردوە و لە ئێستادا لە چ قۆناغێکی دایە وە پێداویستی و کەموکورتییەکان چین ، وە لە لای خۆشییەوە دەستخۆشی لە تیمەكهی بەڕێوەبەرایەتی تەکنۆلۆجیای زانیاری كرد كه لێبڕاوانه كاردهكهن.
دواتر دەرگای گفتووگۆ و ڕاگۆرینەوە لە نێو بەشداربووانی وۆرکشۆپ دەستیپێکرد،( د.سەرکار ئەحمەد) لە کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک دهستخۆشی له تیمی ئای تی سەرۆکایەتی زانکۆ کرد کە توانیویانە بەردەوامبن لە دروستکردن و بەرجەستەکردنی خزمەتگوزاری ، پاشان لە چەند سلایدێکدا بۆ بەشداربووان،سیستمی E-Gate روونکردەوە لە دوو هەنگاودا کە دوو بژاردەن بههۆیهوه زانکۆ دەتوانێت یەکێک لەم هەنگاوانە بگرێتە بەر کە بژاردەیەکیان لە ڕوی جێ بەجێ کردنەوە خێرایە بەلام تێچووی زۆرە وە بژاردەی دووەم هەنگاوێکی هێواشە و تێچووی کەمە .
وە دواتر گشت بەشداربووانی وۆركشۆپهكه لە سهرجهم کۆلێج و پەیمانگاکان پێشنیار و بۆچونیان خستهڕوو تایبهت بەوەی کە زانکۆ چۆن بە زوترین کات بتوانێت بە بژاردەیەک دەستپێبکات بۆ کردنەوەی ئەو دەرگا ئەلکترۆنییە بۆ ستاف و مامۆستایان .
ئامانج لەو وۆرکشۆپە کە یەکەم چالاكی زانستی بوو بۆ داڕشتن و پلان دانان سەبارەت بە( دیزاینکردن و دروستکردنی گەیتێکی ئەلیکترۆنی زانکۆ لە رێگەی شارەزایانی IT کە لەرێگەیەوە ئاسانكاری بۆ خزمەتگوزارییەکانی مامۆستایان و خوێندکاران دهكرێت وهك ( نمرە ، وانە ، کلاسرووم ، ماستەرشییت، غائیبات ، کتێبخانە) و هەرچی پەیوەندی بە خوێندکار وە مامۆستاوه هەبێت لە یەک پاکێجدا ئامادە دهكات.
لە هەنگاوی دواتردا ، بەڕێوەبەرایەتی تەکنۆلۆجیای زانیاری و ئامار/ هۆبەی فێرکردنی ئەلیکترۆنی له پلانیدایه وۆرکشۆپی دووەم ئەنجامبدات لەسەر ئەو ڕاسپاردەو پێشنیار و بۆچونانەی کە لهم وۆركشۆپه پهسهندكراوه.