مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی توێژینەوەیەکی هاوبەشی لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە
مامۆستا ئەیوب کەریم سەعید لە سەنتەری گەشەپێدان بۆکار (CDC)ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی توێژینەوەیەکی هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵێک توێژەری ناوخۆیی و بیانی لە گۆڤاری (Discover Psychology) بڵاوکردەوە.
توێژینەوەکە بە ناونیشانی (Predictors of mental health symptomatology among Kurdish patients who recovered from COVID19 in Iraq) لە گۆڤاری (Discover Psychology) کە سەربە دەزگای بڵاوکردنەوەی (Springer)ە بڵاوکرادوەتەوە.
بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە؛ دەرکەوت کە 31.6%ی نەخۆشە چاکبووەکانی بەشداربووی تووشبوو بە COVID-19 پێوەرەکانی دەستنیشانکردنی نەخۆشی فشاری دوای کارەسات (PTSD)یان بەدیهێناوە، و 21.05% لەگەڵ خەمۆکی ئەگەری پۆلێن کران. ئەو کەسانەی کە لە نەخۆشخانە خەوێندراون،
نیشانەکانی PTSD و خەمۆکییان بەرزتر بووە لە چاو ئەوانەی لە نەخۆشخانە نەخەوێنراون.
لەم لینکەوە دەتوانن خوێنەری توێژینەوەکە بن:
https://trebuchet.public.springernature.app/get_content/d85f3c22-a88a-4a4d-8362-bf39286b6edf