كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی كاروچالاكییه‌كانی زانكۆ‌و پێداچونه‌وه به‌كاره‌كانی ڕابردوو و پلاندانان بۆ داهاتوو، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی زانكۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ی حوزه‌یرانی 2022 به‌سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د. هوشیار عبدالله عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ‌و سه‌رجه‌م ڕاگری كۆلێج و په‌یمانگاكان، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ گرێدرا.
سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه به‌چه‌ند ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی هه‌ردوو ئه‌كادیمیستی زانكۆی سه‌لاحه‌دین “پ.د.کاوان ئیسماعیل” و “پ.ی.د.ئیدریس حەمەخان” ده‌ستی پێكردو ئیدانه‌و سه‌ركۆنه‌ی هه‌ركارێكی نه‌خوازراو كرا دژ به خوێندن و زانست و زانستخوازان و داوایانكرد كه هه‌موو ڕێكارێكی پیویست بگیریته‌به‌ر بۆ دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ی تاوانی هاوشێوه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی چەک هەڵگرتنی به‌بێ مۆڵه‌ت و چەک نه‌بردنە ناو سنوری دامەزراوە گشتییەکان، سه‌ره‌خۆشی له‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خویندكارانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و خانه‌واده‌ی هه‌ردوو شه‌هیدی زانست كرا.
دوابه‌دوای ئه‌وه گفتوگۆ‌و ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه ده‌ستیپێكرد به‌م شێوه‌یه:
1- ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه ووته‌یه‌ك پێشكه‌شكراو ده‌ستخۆشی له ئاماده‌بوانكرد كه ساڵێكی سه‌ركه‌وتوویان به‌سه‌ربرد، هه‌روه‌ها داوا لە راگری کۆلێژو پەیمانگاکان کرا کە لەزووترین دەرفەتدا پێداویستی تاقیگەو هۆڵەکانی وانەوتنەوەو بەشەناوخۆییەکان ئامادەبکەن و ئاراستەی سەرۆکایەتی زانکۆی بکەن، تاوەکو بەدواداچونیان بۆبکرێت و بەپێی بودجەو سندوقی داهاتی زانکۆ بریاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت و دابینبکرێن، ئەمەش لەپێناو رەخساندنی کەشێکی لەبارو گونجاو بۆ خوێندکاران و مامۆستایان لەکۆلێج و پەیمانگاکان.
2- لەبەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پەیکەری کارگێری لە سەرۆکایەتی زانکۆ‌و کۆلێج و پەیمانگاکان، بۆ ئەو مەبەستەش بریاردرا پەیکەرەکە بەجۆرێک دابرێژرێتەوەو بەرنامەسازی بۆبکرێت، کە بگونجێندرێت لەگەڵ ئەو پێشکەوتنە کارگێریانەی لە دونیای ئەمرۆی زانکۆ تەکنیکییەکاندا بونیان هەیە، ئەمەش لە پێناوی خێراتر رایی کردنی کارە کارگێڕییەکان.
3- ته‌وه‌رێكیتری كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به چاوخشاندنه‌وه به پرۆگرامه‌كانی خوێندن له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی بگونجێنرێت له‌گه‌ڵ بازاڕی كار‌و پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌رده‌می ئێستا له‌بواری زانستی و ئه‌كادیمیدا.
4- ته‌وه‌ره‌كانی زانستی و خوێندنی باڵا‌و كارگێڕی و دارایی و كاروباری خوێندكاران گفتوگۆی تێروته‌سه‌لیان له‌باره‌وه كرا‌و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكارییه یاساییه‌كان درا.
لای خۆیانه‌وه ڕاگرانی كۆلێج و په‌یمانگاكان ڕاپۆرت و پێشنیاری خۆیان پێشكه‌ش به كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ كرد له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی خوێندن و بره‌ودان به‌و ده‌ستكه‌وته زانستییانه‌ی كه زانكۆ به‌ده‌ستی هێناون و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی ڕۆشنتر بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی ده‌ستڕه‌نگین و به‌رهه‌مداری داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌مای دۆزینه‌وی هه‌لی كار بۆ به‌گه‌ڕخستنی توانای ده‌رچوان له‌بازاڕی كاردا.