ڕاگەیاندنى دەرفەتى (١٠) زەمالەى خوێندن (ماستەر و دکتۆرا) لە وڵاتى قوبرس
ڕاگەیاندنى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دانیشتوان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکەین، کە زانکۆکانى قوبرس (١٠) دە زەمالەی خوێندنیان پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەمەبەستی خوێندنی باڵا (ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە، بهش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن بۆ بەدەستهێنانى کورسیەکانى خوێندن لەو وڵاتە بەم شێوەیەى خوارەوەیە: یەکەم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/ماستەر · پێشکەشکار دەبێت مامۆستا، یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانى وەزارەتى خویندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى. · پێشکەشکار دەبێت بە لایەنى کەم دوو ساڵ خزمەتى هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە. · دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت. · دەبێت تەمەنى لە (45) ساڵ زیاتر نەبێت. · دەبێت پێشکەشکار بە لایەنى کەم ئاستى زمانى ئینگلیزی (5)پێنج (IELTS)، یان هاوتاکەى لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانى دیکەى توانستی زمان کە بریتین لە Pearson) و(TOEFL ITP . · کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى تەنها مۆڵەتى خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەمووچەى بنەڕەتى و دەرماڵە جێگیرەکان. · کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتى قوبرس کرێى زمان و خوێندنى بە خۆرایی دەبێت. · دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن تا ڕێکەوتى 25/1/2016 دەبێت. · لە ڕێگەى پڕکردنەوەى ئەم فۆرمەوە داواکارى پێشکەش بکە: (https://docs.google.com/forms/d/1p9-pQAQyuyUIhBQqDYq3FbOOQ9Uqo_fQQKnyhFQZ49s/viewform?c=0&w=1&usp=mail_form_link) دوەم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/دکتۆرا · پێشکەشکار دەبێت مامۆستا، یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانى وەزارەتى خویندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى. · پێشکەشکار دەبێت بە لایەنى کەم دوو ساڵ خزمەتى هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە. · دەبێت کۆنمرەی ماستەرى لە (70%) کەمتر نەبێت. · دەبێت تەمەنى لە (50) ساڵ زیاتر نەبێت. · دەبێت پێشکەشکار بە لایەنى کەم ئاستى زمانى ئینگلیزی (5)پێنج (IELTS)، یان هاوتاکەى لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانى دیکەى توانستی زمان کە بریتین لە Pearson) و(TOEFL ITP . · کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى تەنها مۆڵەتى خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەمووچەى بنەڕەتى و دەرماڵە جێگیرەکان. · کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتى قوبرس کرێی زمان و خوێندنى بە خۆرایی دەبێت. · دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن تا ڕێکەوتى (25/1/2016) دەبێت. · لە ڕێگەى پڕکردنەوەى ئەم دوو فۆرمە داواکارى پێشکەش بکە: (https://docs.google.com/forms/d/1p9-pQAQyuyUIhBQqDYq3FbOOQ9Uqo_fQQKnyhFQZ49s/viewform?c=0&w=1&usp=mail_form_link