Back

بەشداریکردنی ژماره‌یه‌ك مامۆستای زانكۆمان لە ئاڵوگۆری ئیراسمۆس پلەس لەگەڵ زانکۆی مەساریکی چیکی

لە بەردەوامی چالاکی نێودەوڵەتییه‌كانی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، لە ماوەی پێشوودا 5 مامۆستای تری زانکۆمان (م. فەرەیدوون فەیزوڵا عزیز، م. گوڵاڵە علی حمەامین، م. ئاسۆ سعید حمەصالح ، م. بینایی یاسین رووف، م. دڵنیا رووف) لە کۆلێجەکانی تەکنیکی (کارگێڕی و ئینفۆرماتیک و  تەندروستی و ئەندازیاری و سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی) بەشداریانکرد لە ئاڵوگۆری ئیراسمۆس پلەسی زانکۆمان و زانکۆی مەساریکی کۆماری چیک کە فەندی ئاڵوگۆڕەکە بە هاوبەشێتی بەدەستهێنراوە لەلایەن( ڤیۆلیتا ئۆسۆچۆڤاوە لە زانکۆی مەساریک و د.رۆژین كمال بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی و ڕێکخەری پرۆگرامەکە . لە میانی سەردانە زانستیەکەدا کە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بوون، مامۆستاکانی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بەشێوەیەکی چڕ بەشداریانکرد لە چەندین چالاکی و سیمینار سەبارەت بە بوارەکانی بازاڕگەری، بە تایبەتی چۆنیەتی بەکارھێنانی سۆشیاڵ میدیا بە شێوەیەکی ئەرێنی و گونجاو تایبه‌ت به‌ڕیکڵام کردن بۆ بەشە زانستی و سەنتەرو چالاکییە جۆراو جۆرەکانی زانکۆ لە رێگەی مارکێتینگ لە تۆڕی ئینتەرنێت و سۆشیاڵ میدیا. ھەروەھا بەشداریشیان کرد لە وۆرکشۆپی پڕۆژە بەڕێوەبردن و نووسینی پرۆپۆزەڵی سەرکەوتوو كرد. بابەتەکانی خولەکە بابەتی تریشی لەخۆگرت وەک چۆنیەتی مامەڵە کردن و پشتگیری کردنی خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە بەکارھێنانی زمانی ئاماژە. وۆرکشۆپێکی تریان تایبەت بوو بە (برەین ستۆرمین) بۆ گۆڕینی شێوازی بیرکردنەوە و ئەدائی تاک بەبەکارھێنانی رێگەو تەکنیکی زانستی کە ئەزموون کراوە لە لایەن کەسانی سەرکەوتووەوە.هه‌روه‌ها بابەتی ئاڵووگۆڕی ستاف و خوێندکاران لە نێو زانکۆکان وە ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو پرۆسەیە ھەوڵ دان بۆ زیاتر شەفافکردنی شیكرانه‌وه‌. تەوەرێکی تر لەسەر چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ خوێندکاران و پاراستنی گیانیان لە کاتی رووداوەکانی وەک بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناو چۆنێتی بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن بوو. مامۆستایانی بەشداربووی زانکۆ هەستان بە سەردانی کردنی چەند لاند مارکێکی شاری برنۆ و چەند بینا و شوێنێکی مێژوویی . شایەنی باسە لە ساڵی 2018 ەوە، وه‌ك گروپ و دواتر سەنتەری توێژینەوەی دی سی ئێچ لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پەیوەندی ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆی مەساریکی چیكی دا لەڕێگەی پرۆگرامی ئیراسمۆس پلەسەوە دەستپێکردووە و ساڵانە لە ڕێگەی بانگهێشتی کراوە وە هەلەکانی ئاڵوگۆڕ و سەردانیکردنی زانکۆ چیکیەکە بە فەندی یەکێتی ئەوروپی بۆ مامۆستایان و توێژەران و ستافی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەخرێتە ڕوو و لە ڕێگەی کێبڕکێ وە بەمەرجەکانی زانکۆ چیکیەکە کاندیدەکان هەڵدەبژێردرێن. تائێستا فەندی زانكۆ چیكییه‌كه‌ هەلی سەردانیکردن و ئاڵوگۆڕی زانستی بۆ کۆی 10 مامۆستای زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دابینکردووە لەم ئاڵوگۆڕە زانستیە نێودەوڵەتیەدا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile