توێژینەوەی خوێندكارێكی دكتۆرای زانكۆمان لە گۆڤارێكی ئاست بەرزی نێودەوڵەتی بڵاوكرایەوە
لەهەوڵێكی تری زانستی خوێندكارانی خوێندنی باڵادا، بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەكی گرنگی زانستییە لە لایەن خوێندكاری دكتۆرا ( فیصل عبداللە صالح ) بەناونیشانی (Insight into response of ion-exchanger-based electrodes sensitive to highly lipophilic physiologically active amines ) لە گۆڤارێكی نێودەوڵەتی بەناوی (Journal of Electroanalytical (Chemistry کە ئیمپاکت فاکتەرەکەی ( 4.464 ) و سایت سکۆری (6.9) سەر بە دەزگای ئیڵسیڤەر (Direct Science)ە.
سهرۆكایهتی زانكۆو ڕاگرایهتی كۆلێجی تهكنیكی تهندروستی و پزیشكی پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاڕاستەی خوێندكاری ناوبراو دهكات بۆ ئەو دەستكەوتە گەورەیە، وەك هەمیشە بەڵێن و پشتیوانی خۆیان دووپاتدەكهنەوە بۆ سەرجەم خوێندكاران و مامۆستایان و توێژەرانی زانكۆ.
بۆ بینینی زانیاری زیاتر دەبارەی توێژینەوەكە دەتوانن سەردانی ئەم لینكە بكەن:
https://www.sciencedirect.com/science/article/abs/pii/S1572665722005537