بۆردی دڵنیایی جۆری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆبوویەوە
رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە ڕێکەوتی (٢٦ -۲۷/ ٦ / ٢٠٢٢) بەئامادبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی بۆردی دڵنیایی جۆری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
ئامانجی کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن بوو لەسەر بەرەوپێشچوونی کارەکانی لیژنەکە و ئامادەکاری بۆ ئەو وۆرکشۆپەی بڕیارە لە مانگی حەوت لە شاری پیسای ئیتاڵیا ئەنجام بدرێت کە تیایدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بانگھێشتکراوە تاوەکو ئەو کارانە پێشکەش بکات کە تائێستا بۆردی دڵنیایی جۆری ئامادەی کردووە و ئەنجامیداوە.
جێی ئاماژەیە ئەم کارە ناودەبرێت بە (Technical and Vocational Education and Trainin) TVET2
کە پرۆژەیەکە ڕێکخراوی یونسکۆ لەسەر ئاستی جیهان پێی هەستاوە بۆ بەرەوپێشبردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن لەسەر ئاستی جیهاندا, تێچووی ئەم پڕۆژەیەش لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە تەرخان دەکرێت.