سه‌رۆكی زانكۆ: دەبێت ئێمە زانکۆکانمان راستەوخۆ ببەستینەوە بە کۆمەڵگه‌وە
پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشوازیكرد له ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و سه‌باح فه‌تاح سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، كه به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و ده‌ربڕینی پشتیوانی سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆیان كرد.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وێڕای پیرۆزبایی له سه‌رۆكی زانكۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ” ئەوەی پۆستی حکومی و حزبی وەرەگرێت هەڵقوڵاوی زانکۆ و پەیمانگاکانن، هەربۆیە گرنگی زانکۆکان دەزانین و مەبەستمانە پشتیوانتان بین و ئەوەی پێمانبدەکرێت درێغی نەکەین “.
له‌به‌رامبه‌ردا سەرۆکی زانکۆ سوپاسی هه‌ڵوێست و پشتیوانییه‌كانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کرد‌و وتی: ئێمە مامەڵە لەگەڵ سێ توێژی گرنگی کۆمەڵگه دەکەین، كه ئه‌وانیش مامۆستا و خوێندکار و فەرمانبەرانی زانکۆ‌و پەیمانگاکان، کارمان ئەوەیە ئێمە هەم ئەو سێ لایەنە خزمەت بکەین و هەم بەهاوسەنگی مامەڵەیان لەگەڵ بکەین، هه‌روه‌ها نابێت ئێمە تەنها کارمان پێدانی بروانامە و ئیدارەدان بێت، بەڵکو دەبێت هەوڵەکانمان بۆ زیاتر پێشخستنی ئاستی زانستی زانکۆکان بێت و وابکەین فەند و پشتیوانی دارایی‌ش بۆ زانکۆکانمان دەستەبەر بکەین، ئەزموونی سەرکەوتوویی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان بگوازینەوە بۆ زانکۆکانمان.