سه‌رۆكی زانكۆ: دادپه‌روه‌رانه و به‌پێوه‌ری هاوسه‌نگی كارده‌كه‌ین
به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و ده‌ربڕینی پشتیوانی، جه‌زا سه‌ید مه‌جید لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ( 1 )ی رێکخستنی سلێمانی سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد.
پێشنیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه 2022/6/27 له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشوازیكرد له جه‌زا سه‌ید مه‌جید لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و د.عه‌باس مسته‌فا لێپرسراوی كۆمیته‌ی زانكۆ و په‌یمانگاكان، به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و كارگێڕی و دارایی و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ.
له دیداره‌كه‌دا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی پیرۆزبایی له پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه وه‌كو سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و پشتیوانی و هاوكاری مه‌ڵبه‌ندیشی بۆ به‌ڕێزیان دووپاتكرده‌وه، پاشان د.عه‌باس مسته‌فا لێپرسراوی كۆمیته‌ی زانكۆ و په‌یمانگاكان ئاماژه‌ی به رۆڵی كۆمیته‌ی زانكۆ و په‌یمانگاكان كرد‌و وتی: بوونی كۆمیته‌ی زانكۆ و په‌یمانگاكان ئاماژه نییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بخه‌ینه ناو كاروباری ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان، به‌ڵكو كارمان ئه‌وه‌یه هاوكارو پشتیوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بكه‌ین بۆ پێشكه‌وتن و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی وه‌كو ئه‌وه‌ی ماوه‌ی رابردوو به سوپاس و ده‌ستخۆشییه‌وه سەرۆک بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌نجامیدا.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سوپاسی پشتیوانییه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كرد‌و وتی: هه‌وڵده‌ده‌ین له جێی ئه‌و متمانه‌یه بین كه پێماندراوه، وه زانكۆكه‌مان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و پێویسته به‌پێی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆ گرنگی كاری پێكه‌وه‌یی دووپاتكرده‌وه وتی: به یه‌ك گرووپ و وه‌ك یه‌ك تیم كارده‌كه‌ین تاكو بگه‌ین به ئامانجه‌كانمان كه پێشخستنی ئاستی ئه‌كادیمیی و زانستی زانكۆمانه.