بڕێكی چاوه‌ڕاننه‌كراو كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ مندالانی توشبووی شێرپه‌نجه كۆكرایه‌وه
له رێوڕه‌سمێكدا له بینای منداڵپارێزی كوردستان كۆتایی به كه‌مپه‌ینی ( به به‌خشینه‌كانتان هیوا بۆ ژیانمان ده‌گه‌ڕێننه‌وه) هات و بڕێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ مندالێنی توشبوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆكرایه‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج مانگ له راگه‌یاندنی كه‌مپه‌ینی ( به به‌خشینه‌كانتان هیوا بۆ ژیانمان ده‌گه‌ڕێننه‌وه) كه سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به هه‌ماهه‌نگی سێكته‌ری ئارا به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی منداڵانی تووشبوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئه‌نجامیدابوو، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18/1/2016 له رێوڕه‌سمێكدا له بینای منداڵپارێزی كوردستان و به ئاماده‌بوونی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات سه‌رجه‌م سندوقه‌كانی كه‌مپه‌ینه‌كه كرانه‌وه، سه‌ره‌ڕایی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كوردستانی گرتۆته‌وه بڕێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ منداڵانی تووشبوو به شێرپه‌نجه كۆكرایه‌وه.
سه‌باره‌ت به كه‌مپه‌ینه‌كه (ژاوێن شاڵی) به‌رپرسی هۆبه‌ی چالاكییه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی رایگه‌یاند: بڕێكی زۆر دڵخۆشكه‌ر كۆمه‌ك و هاوكاری كۆكرایه‌وه، كه بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییانه وه‌ك خزمه‌ت و چالاكی بۆ مناڵانی تووشبوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌كاربهێنرێت.
ژاوێن شاڵی وتیشی: هیوادارین به‌م كاره له پاڵ چالاكییه زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانماندا توانیبێتمان خزمه‌تێكی ویژدانی و مرۆڤانه‌مان پێشكه‌ش به چینێكی دیاریكراوی كۆمه‌ڵگه‌كامان كردبێت كه به ده‌ست نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه ده‌ناڵێنن، بێگومان ئه‌م ئه‌زموون و به‌خشینه به‌رده‌وامی ده‌بێت و له‌م ڕووه‌وه ئه‌مه دوایین كارمان نابێت
. لای خۆشییه‌وه (مه‌هدی عه‌بدولله) سه‌رپه‌رشتیاری سێكته‌ری ئارا له منداڵپارێزی كوردستان كه‌مپه‌ینه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی وه‌سفكرد و وتی: ئه‌م جۆره كه‌مپه‌ینانه كۆڵه‌كه‌یه‌كی گرنگه بۆ كاركردنی زانستیانه و گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی، بۆیه ئه‌م كه‌مپه‌ینه ده‌بێته هۆكاری زیاتر ناساندن و كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ ئه‌و مندالێنه‌ی كه دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوون له هه‌رێمی كوردستان.
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی خوێندن و پێگه‌یاندنی خوێندكاری ئه‌كادیمیی ساڵانه چالاكی زانستی و مرۆیی بۆ پڕكرنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كان و هاوكاریكردنی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه رێكده‌خات. شایه‌نی باسه رۆژی 18/8/2015 له بینای سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنینی سلێمانی و به هه‌ماهه‌نگی منداڵپارێزی كوردستان و به ئاماده‌بوونی چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیاری شاره‌كه و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نووسان، به چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر و به دروشمی ( به به‌خشینه‌كانتان هیوا بۆ ژیانمان ده‌گه‌ڕێننه‌وه) كه‌مپه‌ینی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ مندالێنی تووشبوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی راگه‌یه‌ندرا.