Back

وڵاتى هیندستان ژمارەیەک خولی راهێنان ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مامۆستایان و فەرمانبەرانى دەزگاکانى خوێندنى باڵاو دەزگاکانى ترى حکومەتى هەرێم و سەرجەم کەس و لایەنەکان ئاگاداردەکاتەوە، کە وڵاتى هیندستان لە چوارچێوەی بەرنامەی هاوکاری ئابووری و تەکنیکی، ژمارەیەک خولی ڕاهێنانى جۆراوجۆر بۆ ساڵى ئەکادیمى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) دەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە فەرمانبەرانی حکومی و ناحکومی و زانکۆ و پەیمانگەکان و قوتابخانەکان و کەسانی تر لە ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان دەتوانن بەشداربن.

کۆرسەکان هەمە جۆرن و تەواوی خەرجییەکان لە ئەستۆی وڵاتى هیندیستان دەبێت، سەبارەت بە وردەکارى و شێوازو چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کۆرسەکە و ڕێکارى پێشکەشکردن، سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:

www.itecgoi.in/index

 تێبینی: ئەو کەسانەی دەزگا حکومییەکانن و خوازیارن داواکاری بۆ ئەم کۆرسانە پێشکەش بکەن، پێویستە لەلایەن فەرمانگەکەیانەوە لاری نەبوونیان پێبدرێت.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile