Back

وۆركشۆپێك بۆ بەئەلیكترۆنی كردنی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری بەڕێوەچوو

له‌پێناو خێراتركردن و نه‌هێشتنی ڕۆتینی ئیداری و هه‌نگاونان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی دونیادا، وۆركشۆپێك له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و پزیشكی به‌ناونیشانی (بەئەلیكترۆنی كردنی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری) بەڕێوەچوو
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 22 ی حوزه‌یرانی 2022 لە كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە مامۆستایانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكی، وۆركشۆپێك بۆ مامۆستایانی هەڵگری نازناوی زانستی كۆلیجه‌كه‌ ئەنجامدرا و لە لایەن هەریەك لە (پ.ی.د.سلاڤ جەوهەر، د.احمد محمد امین، م.سۆما سعید)ەوە بابه‌تی تایبه‌ت پێشكه‌شكرا، كە تایبەت بوو بە پرۆسەی (بە ئەلیكترۆنی كردنی سیستمی دڵنیایی جۆری) .
تیایدا بە شێوەیەكی زانستی ئەو رێكارو رێگایانە باس كرا كە پێویستە مامۆستایان لەكاتی ئەنجامدانی پرۆسەكەدا پەیڕەوی بكەن، تاوەكو بەشێوەیەكی دروست بتوانن زانیارییەكان بگەیەننە ئامانج.
له‌كۆتایی پێشكه‌شكردنی بابه‌ته‌ زانستییه‌كه‌دا كه‌زیاتر له‌ دوو كاتژمێری خایاند گفتوگۆی پێویست به‌ڕێوه‌چوو وه‌ بابه‌ته‌كان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند كرا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile