سه‌رۆكی نوێی زانكۆ پێشوازی له‌میوانه‌كانی ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، چین و توێژه‌كان سه‌ردانی ده‌كه‌ن .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22 ی حوزه‌یرانی 2022 پ.ی.د.هوشیار عبدالله عزیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشوازیكرد له د.نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندانی په‌ڕله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان و هه‌ریه‌ك له د.حكیم عوسمان ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێری و د. ئاراس عمر کریم ڕاگری په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ر له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی.
له‌دیدارێكدا میوانان چه‌پكه گوڵی پیرۆزبایی خۆیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی نوێی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست.
له‌به‌رامبه‌ردا پ.ی.د.هوشیار عبدالله عزیز به‌خێرهاتنی گه‌رمی له‌میوانان كرد و خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانه‌كه ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه به‌پشتیوانی هه‌موولایه‌ك هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆ‌و پرۆسه‌ی خوێندن، دوپاتیكرده‌وه به‌كاركردن و ماندوبوون ده‌گه‌ینه ئامانجه‌كانمان و هه‌رئه‌وه‌ش له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هه‌روه‌ك له ڕابردوشدا ئه‌و نه‌فه‌سه له‌دڵسۆزی و ماندونه‌ناسی بینراوه،