Back

مامۆستایەکی زانکۆمان بەشداریکرد لە ئاڵوگۆری ئیراسمۆس پلەسی زانکۆ و زانکۆی مەساریکی کۆماری چیک

لەماوەی پێشوودا، د.محەمەد تەھا بابان مامۆستا لە بەشی پەرستاری ددان لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداریکرد لە ئاڵوگۆری ئیراسمۆس پلەسی زانکۆمان و زانکۆی مەساریکی کۆماری چیک کە فەندی ئاڵوگۆڕەکە بە هاوبەشی لەلایەن ڤیۆلیتا ئۆسۆچۆڤا لە زانکۆی مەساریک و د.ڕۆژین کەمال بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی زانکۆ بەدەستهێنراوە. لەمیانی سەردانە زانستیەکەیدا کە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بوو لە زانکۆ چیکیەکە، د.محەمەد تەھا بەشداریکرد لە چەندین چالاکی و سیمینار لە بەشی فسیۆلۆجی لە فاکەڵتی پزیشکی گشتی و لەهەمان کاتدا مامۆستاکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداریکرد لە خولێکی ڕاهێنان بەناونیشانی ”Image analysis and application of digital holographic & time-lapse microscopy in head and neck canc”. شایەنی باسە لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە، گروپ و دواتر سەنتەری توێژینەوەی #دی_سی_ئێچ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پەیوەندی ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆی مەساریک دا لە ڕێگەی پرۆگرامی ئیراسمۆس پلەسەوە دەستپێکردووە و ساڵانە لە ڕێگەی بانگهێشتیکراوە و هەلەکانی ئاڵوگۆڕ و سەردانیکردنی زانکۆ چیکیەکە بۆ مامۆستایان و توێژەران و ستافی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەخرێتەڕوو و لە ڕێگەی و کێبڕکێوە بەمەرجەکانی زانکۆ چیکیەکە کاندیدەکان هەڵدەبژێردرێن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile