ئاڵوگۆڕی پۆستی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/6/20 لە ڕێوڕەسمێکدا له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و به‌ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و كارگێڕی و دارایی، پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز له شوێنی پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین وه‌كو سه‌رۆكی نوێی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌ستبه‌كاربوو.
هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا هەریەک لە سەرۆکی پێشووی زانکۆ و سەرۆکی نوێی زانکۆ ئاماژەیان بە رۆڵ و پێگەی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرد‌و دووپاتیانکردەوە وەک هەمیشە لەناو زانکۆ و دەرەوەی زانکۆ لە خزمەتکردن و پێشخستنی درێغی ناکەن و ئەوەی لەتوانای ئەواندابێت بۆ پێشکەوتنی بەردەوامی پێدەدەن.
پاشان پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆكی نوێی زانكۆ خواست و لۆگۆی زانكۆ و چه‌پكه گوڵی پیرۆزبایی پێشكه‌شكرد، له به‌رامبه‌ریشدا پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا سوپاسی سه‌رۆكی پێشووی زانكۆی كرد كه لێبڕاوانه خزمه‌تی زانكۆ و خوێندنی باڵای كردووه و ئێمه‌ش درێژه‌پێده‌ری كاره باشه‌كانی به‌رێزیان ده‌بین.