Back

د.ئالان فه‌ره‌یدون به‌ پێشكه‌شكردنی گوڵ ماڵئاوایی له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ كرد

به‌مه‌به‌ستی ده‌ستخۆشی و سوپاسكردنی به‌ڕێوه‌به‌ران و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/6/20 پرۆفیسۆر د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌ردانی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كرد و چه‌پكه‌ گوڵی رێزو وه‌فای پێشكه‌شكردن. له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سوپاس و ده‌ستخۆشی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ران و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ كرد كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه‌ كارو ئه‌ركه‌كانیان راپه‌ڕاندووه‌و له‌كاتی گرفت و قه‌یرانه‌كانیشدا به‌رده‌وام بوون له‌ ده‌وامكردن و رێگه‌یان نه‌داوه‌ ساڵی خوێندنی خوێندكاران بفه‌وتێت. له‌ وته‌یه‌كدا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ سایتی زانكۆمان وتی: له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌‌ی رابردوودا زۆر ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌و گرنگی زانستی و ئه‌كادیمیی بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ده‌ستهاتووه‌ كه‌ به‌دڵنییایه‌وه‌ به‌هه‌وڵ و خه‌مخۆری به‌رده‌وامی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانمان بووه‌، وه‌ جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ كه‌ له‌ئێستادا زانكۆ له‌ پێشه‌نگی زانكۆی ته‌كنیكییه‌كانی عێراق و كوردستان دایه‌ و له‌سه‌ر ئاستی ریزبه‌ندی زانكۆكانی جیهانیشدا هه‌نگاوی گه‌وروه‌ی بڕیوه‌ و جێگه‌ی شانازییه‌. له‌ به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا پرۆفیسۆر د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ كرد ” جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ هه‌ر لەو ماوه‌یه‌دا توانیمان مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق به‌ده‌ستبهێنین وه‌ك یه‌كێك له‌ زانكۆكانی هه‌رێم، هه‌وره‌ها په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌كادیمیی و به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ 90 زانكۆ و ناوه‌ندی ئه‌كادیمی و دامه‌زراوه‌ و ده‌زگای گرنگ بنیاتنا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هه‌زاران له‌ خوێندكار له‌ زانكۆكه‌ماندا بڕوانامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌ و هه‌لی كاریان بۆ ره‌خساوه‌. لای خۆشیانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ران و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆیان كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا هه‌میشه‌ هاوكارو پشتیوانیان بووه‌ و ده‌ستكه‌وتی مه‌زنی بۆ زانكۆ ده‌سته‌به‌كردووه‌، وه‌ هیواداربوون كه‌ له‌ داهاتووشدا سه‌ركه‌وتووبێت و هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی به‌رزنرخێندرا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile