Back

مامۆستایەکی زانکۆمان بەشداریکرد لە ئاڵوگۆری ئیراسمۆس پلەسی زانکۆ و زانکۆی مەساریکی کۆماری چیک

م. سارا ضياء الدين بهاء الدين ، مامۆستا لە بەشی پلانسازی شار لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداریکرد لە ئاڵوگۆری ئیراسمۆس پلەسی زانکۆمان و زانکۆی مەساریکی کۆماری چیک کە فەندی ئاڵوگۆڕەکە بە هاوبەشی لەلایەن ڤیۆلیتا ئۆسۆچۆڤا لە زانکۆی مەساریک و د.ڕۆژین کەمال بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی زانکۆ بەدەستهێنراوە. لەمیانی سەردانە زانستییەکەیدا کە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوامبوو لە زانکۆ چیکیەکە، مامۆستا سارا ضياء الدين بەشداریکرد لە چەندین چالاکی و سیمینار سەبارەت بە دۆخی ژینگە و ڕێگاکانی پاراستنی وزە لە بیناکاندا و لەهەمان کاتدا بەڕێزیان سەردانی چەند بینا و شوێنێکی مێژووی کرد کە بنەماکانی ژینگە و پاراستنی وزەیان تیادا بەکارهاتووە, بریارە لە ئایندەیەکی نزیکدا لەڕێگەی وۆرکشۆپێکەوە مامۆستاکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەزموونی سەردانیکردنەکەی و زانستە نوێیەکانی بەدەستیهێناوە لەگەڵ مامۆستایان و خوێندکارانی ناوەوە و دەرەوە بخاتەڕوو. شایەنی باسە لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە، گروپ و دواتر سەنتەری توێژینەوەی #دی_سی_ئێچ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پەیوەندی ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆی مەساریک دا لە ڕێگەی پرۆگرامی ئیراسمۆس پلەسەوە دەستپێکردووە و ساڵانە لە ڕێگەی بانگهێشتیکراوە و هەلەکانی ئاڵوگۆڕ و سەردانیکردنی زانکۆ چیکیەکە بۆ مامۆستایان و توێژەران و ستافی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەخرێتەڕوو و لە ڕێگەی و کێبڕکێوە بەمەرجەکانی زانکۆ چیکیەکە کاندیدەکان هەڵدەبژێردرێن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile