ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دابه‌ش ده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارایی له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی رایگه‌یاند ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانی سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆمان بۆ مانگی نیسان كراوه به چه‌ك و ره‌وانه‌ی بانكه‌كان كراوه، به‌زووترین كات ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ مانگی نیسان بڕی 406 ملیۆن و 860 هه‌زار دیناره كه كراوه به چه‌ك بۆ ( 7 هه‌زار و 829 ) خوێندكار له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شار، وه چەکەکانیش دراوەتە کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆمان تاکو ئاڕاستەی بانکەکانی بکەن و بەپێی تایبەتمەندێتی شوێنی جوگرافی کولێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆ له زووترین كاتدا بۆیان خەرج بکرێت.