Back

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆیه‌كه‌م جار له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو زانكۆ، فیدباكی خوێندكارانی به‌ئه‌لیكترۆنیكرد

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌ك زانكۆیه‌كی گه‌نج و ڕچه‌شكێن بۆیه‌كه‌م جار له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو زانكۆكه‌ فیدباكی (خوێندكاران بۆ مامۆستایان)یان به‌ ئه‌لیكترۆنیكرد، كه‌ ئه‌وه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ ده‌ستكه‌وت و هه‌نگاوه‌ گرنگه‌كان به‌ئاراسته‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكرنی ده‌زگاكان. ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌پێناوی ئه‌نجامدانی ڕیفۆرم له‌ كه‌رتی خوێندنی باڵاو هه‌ڵسه‌نگاندنی نهێنی خوێندكار بۆ پرۆگرامه‌كانی خوێندن و مامۆستایان و چۆنێتی تێگه‌یشتنی له‌وانه‌كان خستۆته‌ نێو پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌و به‌جۆرێك ڕاو سه‌رنجی خوێندكاران وه‌رده‌گیرێت كه‌ سوودی بۆ پرۆسه‌كه‌ هه‌بێت، به‌ڵام له‌ ڕابردوودا ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌شێوه‌ی كاغه‌زی ئه‌نجامدراوه‌و تا ڕاده‌یه‌ك ئامانجی خۆی پێكاوه‌ ، به‌ڵام له‌ هه‌نگاوێكی نوێدا زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی كرۆته‌ سیستمێكی ئه‌لیكترۆنی ناوه‌ندی. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و ئامار له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووتی: له‌ڕابردوودا پرۆسه‌ی فیدباكی خوێندكاران كاری له‌سه‌ركراوه‌و به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری خۆی جێهێشتووه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا، به‌ڵام له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆ، پ.د.سۆران ابوبكر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، وه‌ك به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیمان و هۆبه‌ی سایتی زانكۆ هه‌ستاین به‌ ئه‌نجامدان و دامه‌زراندنی سیستمێك بۆ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی پرۆسه‌كه‌ لەسەر ئاستی سەرجەم کولێج و پەیمانگاکانماندا تا شه‌فافترو ئاسانتر خوێندكاران بتوانن هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ته‌واوی مامۆستاكانیان و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان بخاته‌ڕوو كه‌بێگومان به‌شێوه‌یه‌كی پارێزراو كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ووتی ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو زانكۆ به‌ مه‌ركه‌زی كراوه‌و یه‌كێكه‌ له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی زانكۆ.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile