Back

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پرۆژه‌یه‌ك بۆ خزمه‌تی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران ڕاگه‌یاند

به‌ئامانجی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی زیاترو خێراتر به‌ چینی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی زانكۆ و نه‌هێشتنی ڕۆتین و به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی گه‌یشتن به‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی پۆرتاڵ بۆ گەیاندنی داواکاری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران راگه‌یاند.
به‌سه‌رپه‌رشتی پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و سه‌نته‌ری خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، پرۆژه‌یه‌كی ناوازه‌و ئاسان خراوه‌ته‌ خزمه‌ت مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی زانكۆ به‌و مه‌به‌سته‌ی ئاسانكاری زیاتر بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین و خێراتركردن و ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كان و وه‌رگرتنی زانیاری ته‌واو له‌ڕێی ئه‌م پۆرتاڵه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ده‌كرێن. هه‌روه‌ها هه‌ر گله‌یی و گازنده‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌م ڕێگایه‌وه‌ ده‌توانرێت به‌ئاسانی بگه‌یه‌نرێته‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش لینكێكی خێرا ده‌بێت بۆ گه‌یاندنی هه‌ر هاوكارییه‌كی زانستی و هه‌مه‌جۆری هاوڵاتیان بۆ زانكۆ.
م.ئارینا مصطفی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ تایبه‌ت به‌ سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕایگه‌یاند:
ماوه‌یه‌كی زۆره‌ كار له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌كه‌ین و پاش پێشكه‌شكردنی بیرۆكه‌كه‌ به‌ سه‌رۆكی زانكۆ و په‌سه‌ندكردنی، وه‌ك ستافه‌كه‌مان له‌سه‌نته‌ری خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی زانكۆ هه‌ستاین به‌ كاركردن له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌و ڕاگۆڕینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پسپۆران تا گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی ئێستا پرۆژه‌كه‌ دروست بوه‌و ده‌یخه‌ینه‌ خزمه‌ت هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت سوودی لێ وه‌رده‌گرێت ، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد كه‌ هه‌میشه‌ پاڵپشت و پشتیوانیانه‌ له‌ئه‌نجامدانی كارو چالاكییه‌كانیان.
ده‌توانن له‌خواره‌وه‌ سوود له‌ پرۆژه‌ی پۆرتاڵی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌ربگرن:
This shortcode LP Profile only use on the page Profile