وۆرکشۆپی هەڵسەنگاندنی زانکۆ لەڕووی ڕانکی نیشتمانییەوە بەڕێوەچوو
بهمهبهستی پیاداچونهوهو ههڵسهنگاندنی كارو چالاكییه جۆربهجۆرهكانی زانكۆو پلاندانان بۆ داهاتوو، وۆرکشۆپێک سهبارهت بههەڵسەنگاندنی زانکۆ لەڕووی رانکی نیشتمانییەوه بهڕێوهچوو.
کاتژمێر 10.30 سەرلەبەیانی چوار شەممە 15 ی حوزهیرانی 2022 بەئامادەبوونی پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی و بە سەرپەرشتی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی بالاو لیژنهی باڵای ڕانكی نیشتمانی زانكۆو بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆلێج و پەیمانگاکان و ستافی تەکنیکی بەڕێوەبەرایەتی تەکنۆلۆجیای زانیاری و ئامارو بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری وۆركشۆپهكه بەڕێوەچوو.
م.جەمال کاک برا سەرۆکی لیژنەی رانکی زانکۆ بە داتاو ئامار ئەو کارو چالاکییانەی زانکۆی خستەڕوو کە لە ماوەی ساڵی خوێندنی 2021-2022 ئەنجام دراون لە زانکۆدا، لە وۆرکشۆپەکەدا کە نزیکەی چوار کاژێری خایاند بە ووردی خاڵه بههێزو لاوازهكان بهپێی پێوهرو مهرجهكانی ڕیزبهندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان و ڕونكردنهوهی تهواوی ڕێكارهكان بۆ بەشدارببوانی وۆرکشۆپ روونکرایەوە وە لە لایەن بەشداربووانەوە گفتوگۆی پێویست لهسهر چۆنێتی ئەنجامدانی کارو چالاکی زیاتر کرا لەو ماوەیهی کە ماوە بۆ بەرزکردنەوەی رانکی نیشتمانی و دانانی ستراتیجی گونجاو بۆ بەروپێشبردنی زانکۆ . ههروهها سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد کە هەمیشە پاڵپشتی لیژنەی رانکی زانکۆبوون وە پاڵپششتی بەڕێزیان و بیرکردنەوە و دید و بۆچونی ئەرێنیانەی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری زانکۆ بۆ کاروباری زانستی نەبووایە بەرامبەر بە نێودەوڵەتیبوونی زانکۆ ، زانکۆ ئەوەندە پێشکەوتنی بە خۆیەوە نەدەبینی لە سەر ئاستی ریزبەندی نیشتمانی و جیهانیدا.
پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی له ووتهیهكدا سوپاس و دەستخۆشی لە لیژنەی رانکی زانکۆو گشت بەڕێوەبەرایەتییەکان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ کرد کە لە ماوەی سالانی رابووردوو هەردەم بەردەوام بوون لە ئامادەکردنی زیاتری زانکۆ بۆ ئەنجامدانی چالاکی سهرهڕای بەردەوامییان لە هەموو سات و کاتێک و ههبوونی قەیرانی دارایی و پەتای کۆرۆنا بەلام هەربەردەوام بوون لە ئەنجامدانی چالاکی و داوای لێكردن و هانیدان زیاتر ههوڵهكانیان بخهنهگهڕ بۆ ئهوهی ناوی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی لهلوتكهدا بمێنێتهوهو ههنگاوی باشتر ههڵبهێنێت، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ ئامادهبووان و سهرجهم ستافهكانی زانكۆ خواست.
پرۆژەی ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی هەرێم لە ساڵی 2015 دەستی پێکرد. لە سەرەتادا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ریزبەندی کۆتایی Group D بوو بەلام لە ماوەی پێنج سالی کارکردنیدا توانی بگاتە کۆتایی Group B و سەرەتای Group C کە ئەمەش پێشکەوتنی گەورەبوو بۆ زانکۆ وە لەسەر ئاستی جیهانیشدا لە سەرەتای سالی 2015 زانکۆ لە ئاستی 24 هەزارەمین زانکۆکانی جیهان بوو بە پێ ی پێوەری ویبۆمێتریکس Webometrics بەلام لە سالی 2022 توانی بگاتە ریزبەند 4 هەزار کە پیش 20 هەزار زانکۆ کەوتووە .
کارکردنی ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان لە سەر بنەمای هەڵسەنگاندنی زانکۆکان لە روانگە جیاوازەکانیان، هەڵسەنگاند و ریزبەندیانە. ریزبەندی نیشتیمانی هەڵسەنگاندن دەکات لە سەر بنەمای کۆمەڵێک نیشانە بۆ کارەکانی ئەو زانکۆیەی کە دیدی لە گەڵ دیدی وەزارەت خوێندنی باڵایە. ریزبەندی نیشتیمانی پشت دەبەستێت بە دوو هەڵسەنگاندنی جیاواز: هەڵسەنگاندنی هاوەڵ و هەڵسەنگاندنی بیبلێۆماتریک (شیکاریکردنی ئاماریی بۆ بڵاوکراوەکان).
ئەم سێ خاڵە سەرەکییانەی لای خوارەوە هەڵدەسەنگێندرێن لە لایەن ریزبەندی نیشتمانی:
(هەڵسەنگاندنی زانکۆ، هەڵسەنگاندنی ئەکادیمی، هەلسەنگاندنی ئاستە جیاوازەکانی توێژینەوە)
ئەوانەی سەرەوە هەڵسەنگاندنی ئەم لایەنانە لە خۆدەگرێت، وانەوتنەوە، تێڕوانینی نێودەوڵەتی، ناوبانگ، پانتایی سەوزایی زانکۆ، پانتایی بەشی ناوخۆیی….هتد
ئامانجی سەرەکی ئەم ڕیزبەندیە بریتییە لە ئامادەکردنی لیستی باشترین زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و داتاکان متمانە پێکراون لە لایەن حکومەت و زانکۆکانەوە. سەرچاوەیەکی گرنگن بۆ خەڵک و ئەکادیمی و خوێندکاران و قوتابیان بۆ هەڵبژاردنی ئەو زانکۆیەی لێی دەخوێنن، ریزبەندی نیشتمانی واته ئەو زانکۆیە توانیویەتی لایەنی بنەڕەتی مەرجەکانی هەڵسەنگاندنکە بە دەست بێنێت کە بە پێی دیدگای وەزارەت دانراوە.