دیداری چاپتەری (ACI Kurdistan) بەڕێوەچوو
بە ئامادەبوونى ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری، لە زانکۆی سەڵاحەدین دیداری چاپتەری (ACI Kurdistan) لە لایەن پەیمانگای کۆنکرێتی ئەمریکی بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێ شەمە ١٤-٦-٢٠٢٢ لە هۆڵی کۆچەر بیرکار لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەڵاحەدین، دیداری چاپتەری (ACI Kurdistan) لە لایەن پەیمانگای کۆنکرێتی ئەمریکی بە بەشداری زانکۆ ئەهلی و حوکمییەکانی هەرێمی کوردستان و سەندیکا و یەکێتی ئەندازیاران و چەند پسپۆڕێکی بواری ئەندازیاری بەڕێوەچوو.
لە دیدارەکەدا (پ.ی.د.عطاء شێخ کەریم) ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆو توێژەران و بەرپرسانی حوکمی ئامادەبوون.
سەرەتا د.عومەر قەرەنی سەرۆکی بۆردی کوردستان چاپتەر، ووتەیەکی پێشکەشکرد لەبارەی گرنگی دیدارەکەوە.
ڕاگری کۆلێجى تەکنیکی ئەندازيارى ئاماژەی بەوەدا: “ئەمە کۆکردنەوەی هەموو توانا ئەندازیارییەکانە لە کەرتی گشتی و تایبەت لە یەک ڕێکخراوی ناحکومیدا، کە ڕێكخراوێكى قازانج نەویستە كار دەكات بە مەبەستی ڕاهێنانی ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانی پرۆژەکان و ئاشناکردنیان بە ستاندارد و کۆدی جیهانی لە کاتی جێبەجێکردنی پرۆژەکاندا و لە کۆتایيشدا گەیشتن بە کۆد و ستانداردی تایبەت بە هەرێمی کوردستان.”
لە دیدارەکەدا خوێندکارە سەرکەوتووەکانی پێشبڕکێی پرۆژەی ACI خەڵات کران. هەروەها سێ presentation لە ديدارەكەدا پێشکەش کران:
-Presentation 1: Health Monitoring of Concrete Modified With Nantechnology
-Presentation 2: Concrete Repair, Rehabilitation
and Retrofitting using FRPComposites
-Presentation 3: Advanced Research Topics and Practical Applications
لە کۆتايی دیدارەکەشدا گفتوگۆیەکی کراوە
بەڕێوەچوو.