قوباد تاڵه‌بانی ڕێزلێنانی به‌خشیه سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
له‌پای دڵسۆزی و هه‌موو ئه‌و به‌خششه زانستییانه‌ی كه پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌خشیویه‌تیه كه‌رتی خوێندنی باڵا‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تێكی گه‌وره به شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێزلێنانی تایبه‌تی پێبه‌خشی و هه‌وڵ و خزمه‌ته‌كانی به‌رزنرخاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14 ی حوزه‌یرانی 2022 به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بینای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌شاری هه‌ولێر، پێشوازییه‌كی گه‌رمی له چوار سه‌رۆكی زانكۆی حكومی كرد ئه‌وانیش( د.ئالان فەریدون علی ئه‌مین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و د.رەزا حسن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و د.وەلی مەحمود سەرۆکی زانکۆی کۆیە و د.سەلاح رەزا سەرۆکی زانکۆی چەرموو) به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی خزمه‌تی وه‌زیفییان له زانكۆكانیاندا .
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕایگه‌یاند: (لەقۆناغی سەختی قەیرانی دارایی و چەندین کێشەی قورسی تردا، ئەرکی سەرۆکایەتی چوار دامەزراوەی گرنگی زانستیان لەئەستۆ گرتوه‌و رۆڵی گرنگیان لەپێشخستنی ئەو زانکۆیانەدا بینی، كار‌و خزمه‌ته‌كانتان سه‌رباری قه‌یران و به‌ربه‌سته‌كان نمونه‌یه‌كی جوان بوون له دڵسۆزی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی گه‌وره‌تر كه‌ئه‌ویش خزمه‌تكردنی كوردستانه‌كه‌مانه، ئەمڕۆ بەبۆنەی کۆتاییهاتن بە ئەرکەکانیان، پێشوازیمکرد لەهەریەک لە بەڕێزان و بڕوانامەی رێزلێنانم پێبەخشین).
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێزلێنانی تایبه‌تی به‌خشیه پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین و سه‌رۆكی زانكۆكانی سلێمانی و كۆیه‌و چه‌رموو هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سوپاسی خۆی پێشكه‌ش به لوتف و پێزانینی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی كرد و سوپاسی هه‌موو پشتیوانییه به‌رده‌وامه‌كانی كرد له ڕابردوودا بۆ زانكۆكه‌ی و ڕێزلێنانه‌كه‌ی به‌ڕێزیانی به‌رزنرخاند.