Back

تیمێکی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری وۆرکشۆپێکی ڕاوێژکاری نێودەڵەتی دەکەن

ڕێکخراوی یونسکۆ وۆرکشۆپێکی نێودەڵەتی بەمەبەستی ڕیفۆرمی دڵنیایی جۆری خوێندنی باڵا بۆ زانکۆکانی کوردستان و عێراق ڕێکخست. زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلیمانی بەتیمێکی زانستی بەشدارن کەپێکهاتوون لە (پ.د.سۆران ابوبکر) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو ( د.زریان نجات) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک) و (د.سەرکار حسن) مامۆستا لەکۆلێجی تەکنیکیکی ئینفۆرماتیک ( م.میران حمەرەحیم) سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری لە پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر و چەندین پسپۆری شارەزا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و زانکۆکانی کوردستان و عێراق بەشدارن بۆماوەی دوو ڕۆژ لەبەرواری (14-15\6\2022) بەردەوام بێت. وۆرکشۆپەکە بە ناونیشانی (Sbject Area Board – workshop- Erbil ) لە پرۆگرامی (TVET:2) بەمەبەستی ڕیفۆرمی خوێندنی تەکنیکی دڵنیایی جۆری لە زانکۆکانی کوردستان -عێراق و بەمەبەستی بەنێودەوڵەتی کردنی زانکۆ تەکنیکیەکانە کە یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتی دارایی دەکات. لە وۆرکشۆپەکەدا ڕاوێژ و گفتوگۆی چڕ و وورد لەسەر ئەو پێشهاتانە کرا کە لە پرۆگرامەکە بەدیهاتوون، کە مەبەست لێی دیزاینکردن و ئامادەکردنی سیستەمێکی نوێ و گونجاو پێشکەوتووە بۆ خوێندن و دڵنیایی جۆری زانکۆکان، تاوەکو بتوانن پرۆگرامی خوێندن بەشێوەیەک ئامادەبکەن پسپۆری شارەزاو بۆ بازاڕی کار وکەرتی تایبەت ئامادەبکەن و لەم چوارچێوەیەدا چەندین زانیاری و پێشنیار و پرسیاری گرنگ تاوتوێ کرا . تیمی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەسەرۆکایەتی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ هەریەکەیان چەند بابەتێکی زانستیان پێشکەش کرد کۆمەڵێک زانیاری و ڕێگای نوێ و پێشنیاری زانستیان بۆ ئەو پێشهاتانە خستەڕوو کە لە پرۆگرامەکە بەدەستهاتووە. شایەنی باسە سبەی (15\6) وۆرکشۆپەکە بەردەوام دەبێت و لەکۆتایدا  ڕاسپاردەی خۆیان پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کوردستان و عێراق و ڕێکخراوی یونسکۆ و لایەنی پەیوەندیدار دەکەن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile