Back

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداری وۆركشۆپێكی نێودەوڵەتیی دەكات

بەدروشمی (تڤێت2: ئامادەكردنی لاوانی عیراق بۆ دەستكەوتنی كار)، ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی حوزەیران، لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونی ئەندامانی بۆردی دڵنیایی جۆریی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و نوێنەرانی شەش زانكۆی پۆلیتەكنیك و پیشەیی تری كوردستان و عێراق، وۆركشۆپێكی نێودەوڵەتیی لەلایەن رێكخراوی یۆنێسكۆوە بەڕێوەچوو، بەمەبەستی گەشەپێدان و ریفۆرمكردن لە دڵنیایی جۆریی زانكۆ بەشداربووەكاندا. وۆركشۆپەكە، كە بەشێكە لە پڕۆگرامی ریفۆرمی خوێندنی تەكنیكی و پیشەیی لە كوردستان و عێراق- قۆناغی دووەم (TVET2) و یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتیی دارایی دەکات، دەرفەتێكە بۆ خستنەڕوو و كاركردن لەسەر ئەو پێشكەوتنانەی لەپرۆگرامەدا بەدیهاتوون كەماوەی نزیكەی ساڵێكە بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوامەو مەبەست لێی گەشەپێدان و بنیاتنان و دیزاینكردنی سیستمێكی گونجاو و سەردەمیانەیە بۆ دڵنیایی جۆریی زانكۆكان، بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی نێوان بڕوانامەی بەدەستهاتوو و بازاڕی كار تا دواجار خوێندكار بتوانێت لەسایەیدا بەئاسانی لەبازاڕی كاردا، كاری بۆ بڕەخسێت و بتوانێت رۆڵی هەبێت. بڕیارە وۆركشۆپەكە دوو رۆژ بخایەنێت و هەریەك لە (د.بەختیار ئیبراهیم سەعید، پ.ی.د.هەڤاڵ محەمەد سدقی، پ.ی.د.كاروان عەلی قادر، م.تەحسین علی محەمەدو م.كارزان فاتح نامق)، وەك ئەندامانی بۆردی دڵنیایی جۆری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە پرۆگرامی ناوبراودا، ئامادەن.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile