Back

بە ئەلکترۆنیکردنی پرۆسەی دڵنییایی جۆری ( کاد و هەگبە)ی مامۆستایانی زانکۆ لە وۆرکشۆپێکدا خرایه‌ڕوو

پرۆسەی بە ئەلکترۆنیکردنی زانکۆ یەکێکە لە ئامانجەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کە لە سەرەتای سالی ٢٠١٥ ەوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە وە هەر ساڵە و بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی زانکۆ دەکرێتە ئۆنلاین تا مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران سودی لێوەربگرن لە هەرشوێنێک بن کە لەم ڕێگەیەوە زانکۆ زیاتر بەرەو بە نێودەوڵەتی بوون ببات، له‌و ڕوه‌وه‌ وۆركشۆپێك بۆ نوینه‌ری كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8ی حوزه‌یرانی 2022 بە ئامادەبوونی (پ.د.سۆران ابوبکر محمد/ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ) وە ڕێکخەری دڵنیایی جۆری لە گشت کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، وۆرکشۆپی بە ئەلکترۆنیکردنی پرۆسەی دڵنیایی جۆری (زانستخوازی بەردەوام و هەگبەی مامۆستایان ) ئەنجامدرا. رێکخستنی وۆرکشۆپەکە لە لایەن (بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری و ئامار) و (بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری) زانکۆ کە (م.جمال کاک برا ، م.کارزان فاتح وە م.ژانا فیداکار) بەڕێوەچوو. لە ووتەیەکیدا (پ.د.سۆران ابوبکر محمد/ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ) بە خێرهارتنی ئامادەبووانی کرد وە دەستخۆشی لە ستافی بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری و ئاماری زانکۆ هۆبەی سایتی زانکۆ کرد کە زۆر ماندووبوون بە ئامادەکردنی سیستمەکە بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی دلنیایی جۆری زانکۆ. وۆرکشۆپەکە لە سێ بەش پێکهاتبوو کە سەرەتا (م.جمال کاک برا) لە پێشکەشکردنەکەیدا تیشکی خستەسەر ئەو خزمەتگوزراییانەی زانکۆ کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەیانەوە بە هەماهەنگی دلنیایی جۆری دابینکراوە بۆ ستافی زانکۆ وە ئاماژەی بەوەشدا کە هەنگاو بە هەنگاو لە پاکێجی تەواودا گشت بەشەکانی دلنیایی جۆری بە ئەلکترۆنی دەخرێتە بەردەست مامۆستایان تا لە هەر کات و شوێنێکدا بێت بتوانن بەکاری بێنن لە ڕێگەی ئەکاونتی تایبەت بە مامۆستاوە ، بە گشتی گرنگی سیستمەکەی بۆ ئامادەبووان روونکردەوە کە پێكهاتووە لە پرۆسەی زانستخوازی بەردەوام و هەگبەی مامۆستایان وە چۆن مامۆستا بتوانێ سود لەم خزمەتگوزارییە وەربگرێ . پاشان م.کارزان فاتح / بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی کێشە و گرفتەکانی دلنیایی جۆری کە لە ساڵانی رابوردوو روبەری کۆلێج و پەیمانگاکان بوەتەوە لە بەشە زانستییەکاندا وە بەشە گرنگەکانی دلنیایی جۆری و هەلسەنگاندنەکانی خستەروو بۆ ئامادەبووان کە لە گشت بەشە زانستییەکان پێویستە پرۆسەکان ئەنجام بدرێن لەبەرئەوەی پرۆسەکانی دڵنیایی جۆری لە رانکی نیشتمانیدا گشت (بەشەکان، خاڵەکان، سیستمەکان) گرنگی زۆری پێدراوە. لە کۆتاییدا ( م.ژانا فیداکار/ لە بەڕێوەبەرایەتی تەکنۆلۆجیای زانیاری و ئاماری زانکۆ هۆبەی سایتی زانکۆ کە لەگەل تیمەکەی هەردوو (خاتوو مهناز حسین و محمد دارا یارە ) کە هەستاون بە دروستکردنی سیستمەکە گشت بەشەکانی سیستمەکەیان خستە روو بۆ ئامادەبووان وە چۆنێتی پرکردنەوەی فۆرمەکان ، کە بە گشتی سیستمەکە لە 4 بەش پێکهاتووە کە هەردوو بەشی کاد و هەگبە لە خۆ دەگرێت وە مامۆستا زانیاری و چالاکییەکانی خۆی ئەپلۆد کرد بۆ ناو سیستمەکە دەتوانێ بە ئاسانی خاڵە بەدەستهاتووەکانی لە کاد کارا و ناکارا وە هەگبە بەرهەمبهێنێت . لە هەر 3بەشەکەی وۆرکشۆپەکەدا ئامادەبووان بەشداریانكرد بە پرسیارو گفتوگۆ لەسەر ناوەرۆکی سیستمەکە و وە ئەو کێشانەی هەیە لە بەشەکانیان لەگەل پێشکەشکاران وۆرکشۆپەکە باسکرا. له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی زانكۆ، م. جمال كاك برا بەڕێوەبەری تەکنۆلۆجیای زانیاری و ئامار به‌م شێوه‌یه‌ له‌سه‌ر وۆركشۆپه‌كه‌ دوا:    
This shortcode LP Profile only use on the page Profile