Back

لەئەکادیمیای هواوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، سیمینارێک بەڕێوەچوو

نوێنەری کۆمپانیای هواوی سەردانی ئاکادیمیای هواوی کرد لە زانکۆی پۆلیتەکنیک ئەمڕۆ 7-6-2022 نوێنەری کۆمپانیای هواوی بەڕێز جمال نوری سەردانی ئاکادیمیای هواوی کرد لە کەمپسی کۆلێجەکانی چوارچرا و لەلایەن (پ.ی.د عطاء شێخ کریم)ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری و (د. روناک محمد) راگری کۆلێجی ئینفۆرماتیک بەنوێنەری سەرۆکی زانکۆ (پ.د ئالان فەرەیدون) پێشوازی لێکرا. سەردانەکەی نوێنەری کۆمپانیای هواوی بەمەبەستی پێشکەشکردنی Idea hup و چەند کەلوپەلێکی وەک Smart board بوو بە ئاکادیمیای هواوی. دواتر بە ئامادەبوونی سەرۆکی بەشی ئەندازیاری گەیاندن و یاریدەدەری راگری کۆلێجی ئینفۆرماتیک و ژمارەیەک لە مامۆستایان، سیمینارێک لەلایەن مامۆستا کاوان فایەق لێپرسراوی ئاکادیمیای هواوی پێشکەشکرا لەبارەی ئەو بەشە نوێیەی ئاکادیمیای هواوی.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile