Back

لە وۆرکشۆپێکدا مەترسییەکانی گەندەڵی و هۆکارەکانی و ھەنگاوەکانی چارەسەکردنی خرایەروو

بەبەشداری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی, وۆرکشۆپێک بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی گەندەڵی و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی و چۆنیەتی رێگریی لە گەندەڵی بەڕێوەچوو. وۆرکشۆپەکە ڕۆژی یەکشەممە ٥ی حوزەیرانی ۲۰۲۲ دەستیپێکردو ئەمرۆش بەردەوامبوو بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی گەندەڵی لە کەرتی خوێندنی باڵاو چارەسەرکردنی, لەلایەن دوو پسپۆڕی بواری گەندەڵی کە وەک ڕاهێنەر و فێرکار لە ئۆفیسی عێراقی ڕێکخراوی (UNDP) کاردەکەن پێشکەشکرا. شایەنی باسە ھەریەک لە بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەى زانستى و سەرۆکی دەستەی دەسپاکی لە هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى هەردوولا و نوێنەری بەشێک لە زانکۆکانی کوردستان بەشداربوون.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile