Back

سەرۆکی زانکۆ رێزلێنانی بەخشییە پرۆفیسۆرێکی زانکۆ لە بواری ئەندازیاری میکانیک

پرۆفیسۆر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلێتەکنیکی سلێمانی, بەئامادەبوونی پ.د.سۆران ئەبوبەکر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی, پێشوازیکرد لە د.سەرکەوت رۆستەم حسن مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری میکانیک, بەبۆنەی بەرزبوونەوەی پلەی زانستییەکەی بۆ پرۆفیسۆر. لە دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی, سوپاس و پێزانینی بەخشییە پرۆفیسۆر د.سەرکەوت رۆستەم حسن لەبەرامبەر وەرگرتنی پلەی پرۆفیسۆر لە بواری ئەندازیاری میکانیک. لە وتەیەکدا پرۆفیسۆر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاراستەی پ.د.سەرکەوت رۆستەم کردو رایگەیاند کە بەرێزیان رۆڵی دیاریان ھەبووە لە زانکۆدا و ھەمیشە بەوپەری دڵسۆزییەوە کاریانکردووە بۆ پێشخستنی زانکۆو خزمەتکردن بە پرۆسەی خوێندن و خوێندنی تەکنیکی لە ھەرێمەکەماندا.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile