Back

کارکردن و خزمەتکردنی کەمپی زانکۆ بەردەوامە

ئەمڕۆ پێنج شەمە 2-6-2022 بە چاودێری (پ.د ئالان فەرەیدون علی ئەمین)سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە سەرپەرشتی(پ.ی.د عطاء شێخ کریم) ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و لەلایەن فەرمانبەران و ئەندازیارانی هۆبەی خزمەتگوزاری و چاکردنەوەی کۆلێجی ئەندازیاری کاردەرکرێت بۆ چاکردنەوەی هێڵی دووەمی چیلەرەکانی بینای کەمپی کۆلێجەکانی چوارچرا. بەخستنەوە کاری ئەم هێڵە دەتوانرێت بۆماوەیەکی زۆر کێشەی گەرمی و ساردی بینای کەمپەکە چارەسەربکرێت. هەروەها لە ڕۆژانی پشووشدا فەرانبەران و ئەندازیاران بەردەوام دەبن لە کارکردن تا بتوانرێت بە تێچوویەکی کەم بخرێتەوە کار . شایانی باسە لەماوەی ڕابردوودا توانرا هەردوو لایەری بۆیلەرەکان نۆژەندبکرێتەوە کێشەی ئاوی گەرمی بیناکە چارەسەربکرێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile