سەنتەرێکی توێژینەوە لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار دادەمەزرێت
لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و فراوانکردنی دەزگا زانستییەکانی زانکۆو کارکردن و خزمەتکردن بەبواری خوێندنی باڵا و پێوستی کۆلێجی تەکنیکی کەلار و هەبوونی توێژینەوەی پێویست و تایبەتمەندی ئیدارەی گەرمیان و خزمەتکردنی زیاتری ناوچەکە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی وەرگرت بە:
١-دامەزراندنی (سەنتەری توێژینەوەی کەلار (KRC) Kalar Research Centar ) سەر بە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەکۆلێجی تەکنیکی کەلار کە لەبەرواری (٣١-٥-٢٠٢٢) جێبەجێ دەکرێت.
٢-دانانی (پ.ی.د محمد حسن فتاح )بەناونیشانی (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر) و هەڵگری بڕوانامەی (دکتۆرا ) بە سەرپەرشتیاری (سەنتەری توێژینەوەی کەلار)بۆ ڕاپەڕاندنی ئیشوکارەکانی سەنتەرەکە.
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پیرۆزبایی ئەو دەزگا زانستییە گرنگە لە کۆلێجی تەکنیکی کەلارو سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خەڵکی ناوچەکە دەکات، چونکە دەتوانێت خزمەتی بەرچاو بە ناوچەکە بکات و بەڵێنیش دەدەن کە درێغی لە خزمەتەکانیان نەکەن. .