Back

خولێکی ڕاهێنانی زانستی لەکۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەڕێوەچوو

لەدرێژەی کار و چالاکییە زانستیەکانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک خولێکی ڕاهێنانی زانستی بەناو نیشانی ئامرازەکانی بەڕێوەبردن (CItation: Mendeley) لەلایەن مامۆستا (ڕانیا ئازاد محمد ) وە پێشکەش کرا. ڕاهێنانەکە بۆ ژمارەیەک لە خوێندکارانی ماستەر ئەنجامدرا تاوەکوبتوانن لە پرۆسەی خوێندنی ماستەر و توێژینەوەی خوێندنیان سودی لێ ببینن. ناواڕۆکی خولەکە تایبەت بوو بە یارمەتی توێژەرانی گەنج بۆ شارەزابوون لە کارامەییەکانی ئاماژەدان چونکە ئاماژەدان بە کارە بڵاوکراوەکان لە نووسینی توێژینەوەدا یەکێکە لە گرینگترین بوارەکان لە بەرهەمهێنانی پارچە نووسینێکی باش . چەندین پرسیار و گفتوگۆ لەنێوان مامۆستا و خوێندکاراندا ئەنجامدرا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile