سیمپۆزیۆمێکی زانستی تایبه‌ت به (بێهۆشکاری کارامە) ئەنجامدرا
له به‌رده‌وامی چالاكییه زانستییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئامانجی بڵاوكرۆدنهوهی زانستی نوێ به‌تایبه‌تی له‌ڕووی پزیشكییه‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 1 ی حوزه‌یرانی 2022 لە هۆڵی نەخۆشخانەی بەخشین لەشاری سلێمانی (كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و پزیشكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی) بەهاوبەشی (نەخۆشخانەی بەخشین و لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی) سیمپۆزیۆمێکی زانستی بە ناونیشانی (بێهۆشکاری کارامەو خۆ ئامادەکردن بۆ دۆزینەوەی هەلی کار لەناوەندە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستاندا) به‌ڕێوه‌چوو.
بە ئامادەبوونی (پ.د.محمد بابەکر مینە-راگری کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی) و (رێبوار حسن-بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بەخشین)و (هاوژین عوسمان- لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی) و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی زانكۆ‌و توێژه‌ران و خوێندكاران، کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهاوبەشی نەخۆشخانەی بەخشین و لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی، سیمپۆزیەمێکی زانستی بە ناونیشانی (بێهۆشکاری کارامەو خۆ ئامادەکردن بۆ دۆزینەوەی هەلی کار لەناوەندە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستاندا)به‌ڕێوه‌چوو.
لە سیمپۆزیەکەدا کۆمەڵێک بابەتی زانستی لەلایەن هەریەک لە
*(د.فضل الدين نصرالدين-مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی- بابه‌تێكی به‌ناونیشانی پەیوەندی زانستی و پراکتیکی بێهۆشکارێکی کارامەو نەشتەرکارێکی سەرکەوتوو لەکاتی کارکردن لەهۆڵی نەشتەرکەریدا)پێشكه‌شكرد.
*(د.سامان عبداللە احمد-پزیشکی پسپۆری بێهۆشکاری-بابه‌تێكی به‌ناونیشانی چۆن بێهۆشکارێکی کارامە ئامادە دەکرێت لە ناوەندە تەندروستی و ئەکادیمییەکاندا بۆ داهاتوویەکی پرشنگداری بواری بێهۆشکاری)پێشكه‌شكرد.
*(پ.ی.د.بەختیار کەمال تاڵەبانی-مامۆستا لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی-بابه‌تێكی به‌ناونیشانی چۆنێتی دۆزینەوەی هەلی کار لەناوەندە تەندروستییەکاندا بۆ بێهۆشکارێکی کارامە) پێشكه‌شكرد، کە تیایدا باس لە چۆنێتی دۆزینەوەی هەلی کار و گرنگی رۆڵی بێهۆشکار لە ناوەندە تەندروستییەکاندا کرا.
لە کۆتایی سیمپۆزیەمەکەشدا دەرگای گفتووگۆ بە رووی ئاماده‌بواندا واڵا کراو به‌پرسیارو سه‌رنجه‌كان سیمپۆزیۆكمهكه ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرا.