هاوكاری خۆراكی به‌سه‌ر خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆ دابه‌شكرا
وه‌ك هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و ده‌ستگیرۆیی كردنی خوێندكاران به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له به‌شه ناوخۆییه‌كاندا ده‌مێننه‌وه، له‌لایه‌ن زنجیره ماركێته‌كانی نوا ، 100 سه‌به‌ته‌ی خۆراكی ئاماده‌كراو به‌سه‌ر خوێندكارانی كوڕان و كچانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ر دابه‌شكرا.
م.ئارینا مصطفی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری خزمه‌ت و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌سایتی زانكۆی ڕاگه‌یاند: زنجیره ماركێته‌كانی نوا ئه‌مه بۆ دووه‌م جاره ده‌ستی هاوكاری ده‌گه‌یه‌ننه خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و سه‌به‌ته‌ی خۆراكی دابه‌ش ده‌كه‌ن كه 100 سه‌به‌ته‌ی خۆراكیه، لای خۆیه‌وه به‌ناوی سه‌نته‌ره‌كه‌و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه سوپاسی گه‌یانده به‌ڕێز (هێمن حسن ر‌سوڵ) خاوه‌نی زنجیره ماركێته‌كانی نواو هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوكارو ده‌ستگیرۆیی خوێندكاران ده‌كه‌ن، هیوای خواست له خزمه‌ته‌كانیان به‌رده‌وام بن و ئه‌مه‌ش ببێته هانده‌رێك بۆ خاوه‌ن ویژدان و ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی شار تا ئاوڕ له‌ژیانی خوێندكاران بده‌نه‌وه.