دووسیمیناری زانستی له‌سه‌ر (كارامه‌یی بانك و بیردۆزی جێبەجێکردنی ژمێریاری میری) پێشكه‌شكرا
له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه زانستییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌تایبه‌ت په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان ئەمرۆ سێشه‌ممه 2022/5/31 به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی به‌رده‌وام له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، دوو سیمینار لەلایەن (م.محمد احمد ) مامۆستا لەبەشی ژمێریاری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان به‌ناونیشانی (تێڕوانینێك لەسەرکارامەیی بانكی سەردەم) پێشكه‌شكرا.
له‌سیمیناری یه‌كه‌مدا ئاماژه‌كرا به کارامەیی بانکی سەردەم و باس کردن وشیکردنەوەو ڕونکردنەوەی سەرھەڵدانی بانک و شێوازی بەدەستھێنانی داھات و ھەبونی کۆمەڵێک فاکتەری گرنگ لەوانە بونی بانکی ئەلیکترۆنی بۆ بەرەوپێشچونی سەرچاوەی داھات .
سیمیناری دووەم لەژێر ناوی بیردۆزی جێبەجێکردنی ژمێریاری میری لەدام و دەزگاکاندا به‌ڕێوه‌چوو ، ناوەڕۆکی سیمینارەکە ئاماژە كرا بە شیکردنەوەو باسکردنی لایەنەکانی خەرجی وداھات و شێوازی بەکار ھێنانی و چاودێری کردنی ناوخۆیی و دەرەکی لەو بوارەدا .
شایانی باسه ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌ی سیمیناره‌كان بوون و به گفتوگۆیه‌كی زانستییانه سیمیناره‌كانیان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.