ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌رماڵه‌ی مانگی نیسانی خوێندكاران ده‌كرێت
به‌پێی بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رۆشی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان، بڕیاره ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران بۆ مانگی نیسانی 2022 ده‌ست به‌دابه‌شكردنی بكرێت.
شایانی باسه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ مانگی ئادار بڕی 412 ملیۆن دیناری بۆ ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانی سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی خه‌رج كردووه‌و هیچ خوێندكاریك نه‌ماوه ده‌رماڵه‌كه‌ی خۆی وه‌رنه‌گرتبێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه به سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕاگه‌یاند: له‌سبه‌ینێوه به‌شی ژمێریاری كۆلیج و په‌یمانگاكان ئاگادارده‌كرێنه‌وه له‌وه‌ی كه لیستی ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران بۆ مانگی نیسانی 2022 ئاماده‌بكه‌ن و به‌زووترین كات به‌سه‌ر خوێندكاران‌دا دابه‌شی بكه‌ن.
له‌دوای ئه‌وه‌ی خوێندكاران به‌چه‌ندین چالاكی و خۆپیشاندان داوایان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد به گه‌ڕانه‌وه‌ی شایسته‌ی ده‌رماڵه‌ی خویندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ، بڕیاردرا له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2022 وه ئه‌و مافه بۆ خویندكاران بگه‌ڕینریته‌وه‌و تا ئێستا سێ مانگ ده‌رماڵه دابه‌شكراوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت تاكۆتایی وه‌رزی خوێندنی ئه‌مساڵ.