هەواڵ و چالاکی

سەرۆکی زانکۆ و خوێندكاران له‌ كه‌شێكی وه‌رزشیدا

ئەمڕۆ دووشەممە 30-5-2022 پرۆفیسۆر د.ئالان فەرەیدون عه‌لی ئه‌مین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەردانی کەمپسی کۆلێجە ته‌كنیكییه‌کانی زانكۆی کرد و لەلایەن پ.ی.د عطاء شێخ کریم راگری کۆلێجی ئەندازیاری و ژمارەیه‌ک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێج پێشوازی لێکرا. بەمەبەستی رەخساندنی کەشێکی وەرزشی لەگەڵ خوێندکاراندا، سه‌رۆكی زانكۆ بەشداریکرد لە ئەنجامدانی یاری تۆپی سەر مێز و شەترەنج لە کافتریای کەمپسی کۆلێجەکان، كه‌ له‌سه‌ر فەرمانی به‌ڕێزیان و بەسەرپەرشتی و چاودێری ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری، یاری تۆپی سەر مێز و شەترەنج لە کافتریای کۆلێج بۆ خوێندکاران دابینکراوه‌ تاكو خوێندكاران کاتێکی خۆش و كه‌شێكی وه‌رزشی به‌سه‌رببه‌ن. سەرۆکی زانکۆ وتی: لەسەر داوای خوێندکاران و راگرایەتی کۆلێجی ئەندازیاری لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی له‌ چوارچرا، پێداویستی یاری مێزی تێنس و شترنج و هەندێك یاری دیکەمان دابینكردووه‌ بۆ خوێندکارانمان كه‌ بە ڕای ئێمە له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی خوێندندا گەشەکردنی چالاکی وەرزشی پێویسته‌ و ژینکەی زانکۆیی گرنگە بۆ گەشەکردنی پرۆسەی خوێندن و پەیوەندی خوێندکاران لە ناو خۆیاندا. دواتر سەرۆکی زانکۆ کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیکی بەسەرکردەوە کە ھەر دەکەوێتە کەمپسی کۆلێجە ته‌كنیكییه‌کانی زانكۆ لە چواچرا.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button