Back

لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ وۆركشۆپێكی زانستی به‌ڕێوه‌چوو

لە درێژەی کارەکانی لیژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ، بەهاوبەشی هۆبەی (زانستی/دڵنیایی جۆریی) لە سه‌رۆكایه‌تی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/5/30 رۆژی دووه‌می وۆرکشۆپی زانستی له‌ پەیمانگا به‌ڕێوه‌چوو. ڕۆژی دووه‌می ئەم وۆرکشۆپە لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.شوان محه‌مه‌د ساڵح بەناونیشانی “Hydroponic Farming” پێشکەشکرا، بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە مامۆستایانی په‌یمانگا. جێگای ئاماژەیە، رۆژی یەکەمی ئەم وۆرکشوپە لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.شوان محه‌مه‌د ساڵح و د.جەودەت ئەحمەد بەکر مامۆستایانی په‌یمانگا بەڕێوەچوو.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile